Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک خۆبەخش

رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک قوتابی خۆبەخش کە لە چالاکییەکانی زانکۆ بە تایبەت بە هەردوو پێشانگای هەلی کار کە لە ساڵی رابردوو ئەنجامدرا هاوکاری بەڕێوبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کردبوو.

لە مەراسیمەکەدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. نەجیب تۆما یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. هێشوو رێبوار بەڕێوبەری زانستی سەرۆکایەتی زانکۆ و د. رەفاهـ مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ئامادەیبوون، د. بۆتان وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیادا بە ناوی سەرۆکی زانکۆوە بەخێرهاتنی خۆبەخشەکانی کرد، و سوپاسی پ.ی.د. نەجیب تۆما کرد کە لە ماوەی رابردوو لەو پرۆژەیە لەگەڵ خۆبەشەکان بوو، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار(سی دی سی) کرد، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە د. ڕەفاهـ کرد کە ئەرکی سەرپەرشتی و کۆکردنەوەی خۆبەخشەکانی لە ئەستۆ گرتبوو، وە سوپاسی خۆبەخشەکانی کرد و گوتی، “بەڕاستی ئێوە وەکو کارێکی مرۆڤانە زانستیانە و لەو ماوەیە کە ئەو کارانەتان ئەنجام داوە.

قوتابیانی خۆشەویست زانکۆ تەنها شوێنی ئەوە نییە ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ مامۆستا لەپۆل کۆببینەوە و دواییش کویز و تاقیکردنەوە و وانە خوێندن بەڵکو زانکۆ شوێنی دروست بوون و دروست کردنی کەلتوورە، ئاشنا بوونە بەوەی کەوا ئێمە چۆن مێشکمان بیر و باوەڕمان تواناکانمان لەناو کۆمەڵگا بسەلمێنین، شوێنی ئەنجامدانی ئەو کارانەیە تاکو خەڵک چاو لە ئێمە بکات، لە کۆمەڵگەدا قوتابی زانکۆ بە چاوێکی بەرزتر سەیر دەکرێ، چونکە زانکۆ واتە شوێنی مەعریفەت شوێنی زانست شوێنی ڕەوشت شوێنی هاوکاریکردنی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی هەرچی کەموکوڕی هەیە تێیدا پڕ بکرێتەوە یەک لە کارە هەرە بە نرخەکانی مرۆڤ یاخود مرۆڤایەتی کاری خۆبەخشیە کە تۆ کارێک ئەنجام بدەی بەبێ ئەوەی سوودمەندی ماددی بیت بەبێ ئەوەی سوودمەندی پلە و پایە و پۆست بێت بەبێ ئەوەی بەرژەوەندیەکت هەبێت تاکە بەرژەوەندیت ئەوەیە خزمەت بگەیەنیت.”

دواتر د. نەجیب تۆما وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد وێڕای سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆ و د. رەفاهـ دەستخۆشی لە خۆبەخشەکان کرد کە لە ماوەی رابردوو هاوکارێکی زۆر باشی زانکۆ بوون لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی زانکۆ و کردنەوەی دوو پێشانگای هەلی کار کە خۆی لە خۆیدا هاوکارییە بۆ هاوڕێ و کەس و کاری خۆیان کە قوتابی یان دەرچوو بوون.

دواتر دەستکرا بە بەخشینی بڕوانامەی رێز لێنان بە خۆبەخشەکان.

نوێنەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفرانسێکی زانکۆی جیهان – هەولێر دەکات

ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بەنوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر،‎ پ.د.ایاد زکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەشداری کرد لەڕێوڕەسمی کردنەوەی كۆنفرانسێکی زانستی زانکۆی جیهان – هەولێر لەژێر ناونیشانی

‏5th International Conference on Communication Engineering

‏and Computer Science, Cihan University – Erbil Joint with

‏International Islamic University Malaysia, and Ajloun National University – Jordan کرد.

کۆنفرانسەکە لەلایەن زانکۆی جیهان – هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ (زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی مالیزیا و زانکۆی نیشتمانی ئەجلون – ئوردن) ڕێکخرابوو.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نینگبۆی چینی ڕێککەوتننامەیەکی زانستیان واژۆ کرد

بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری خوێندنی زانستی و پیشەیی و تەکنیکی، ڕێککەوتننامەیەکی زانستی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نینگبۆی چینی واژۆ کرا.

پ.ی.د.یونس خالد خۆشناو کە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر لە وڵاتی چینە، ڕێککەوتنامەیەکی زانستی و ئەکادیمی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نینگبۆ ولاتی چین واژۆ کرد.

بە بەپێی ڕێککەوتننامەکە هەردوو زانکۆ دەتوانن هەماهەنگی و چالاکی زانستی هاوبەش ئەنجام بدەن کەخۆی دەبینێتەوە لە پەرەپێدانی پڕۆگرمەکانی خوێندن و ئاڵوگۆڕکردن قوتابیان و ستافی مامۆستایان و خول و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی .

شایانی باسە ڕێککەوتننامەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی چین لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئەنجامدرا.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ تاوتوێی تێزێکی دکتۆرا لەکۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ھەولێر کرا

بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری زانستی و پ.د. ئەیاد زەکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری تێزێکی دکتۆرا تاوتوێ کرا.

تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا (میدیا علی إبراھیم ) بە ناونیشانی Fog and Edge Cloud Computing for Quality of Service Provisioning Of IOT   لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری تاوتوێ کرا.

لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:

١- د.صبحی رەفیق محەمەد – پرۆفیسۆر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک  – سەرۆکی لێژنە

٢-د. بژار خضر حسين – پرۆفیسۆری یاریدەدەر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر- ئەندام

٣- د.موئەیەد یوسف پطرس  – پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی لوبنانی فرنسی- ئەندام

٤- د. رێبین محەمەد سلیم  -پرۆفیسۆری یاریدەدەر-کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر -ئەندام

٥- د. مەروان عەزیز محەمەد-پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی سەلاحەدین-ئەندام

٦- د. شڤان کەمال عەسکەر -پرۆفیسۆر-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – سەرپەرشتیار