ئەمڕۆ دوو شەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشێک لە بەڕێوەبەران و مامۆستایانی زانکۆمان پانێڵێک لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو.
پانێڵەکە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆمان لەژێر ناونیشانی ”ئاڵودەبوون فاکتەرێکە بۆ نائومێد بوونی گەنجان و لەدەستدانی هیوای دوارۆژ” رێکخرابوو.
سەرەتای پانێلەکە بە وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکرد و دواتر پانێڵەکە لە لایەن بەرێوەبەری پانێڵ خاتو جوان مەهدی عابد بەرێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
پانێڵستەکان پێکهاتبوون لە بەڕێزان تاڤگە عمر رەشید بەڕێوەبەری گشتی یاسا و مافی مرۆڤی هەولێر، پ.د.ئیدریس قادر حمدئەمین مامۆستای زانکۆ، د.نزار زرار ئەحمەد پسپۆڕی دەرونی، محەمەد حەمید خۆشناو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان، سەرمەند حەمید بەرزنجی چالاکوان.
لە کۆتایی پانێڵەکە لەلایەن ئامادەبوانەوە پرسیار ئاراستەی پانێلستەکان کرا، پاشان بروانامەی رێزلێنان بە پانێڵستەکان بەخشرا.