Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ قوتابیان کۆبۆوە .

بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەبەرواری ( ٦-٧-٨- ١٠-٢٠٢٤) ڕۆژانە لەگەڵ قوتابیانی گشت قۆناغەکانی خوێندن کۆبۆوە ، بەشێوەیەکی وورد باسی لەچەندین بابەتی جیاواز ( زانستی و پەروەردەیی وفێرکاری ) تا ببێتە هەوێنی سەرکەوتنیان هەم لەکات خوێندن و دوای خوێندن ، قوتابیان سوپاسی ڕاگریان کردوو بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە دەرفەتانە تا لەنزیکەوە لێکتێگەیشتنی تەواو لەسەر بابەتەکان هەبێت و چەندین پڕسیارو وەڵام گفتوگۆکرا ، ئەم کۆبونەوانە لەلایەن ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کۆلێژ ڕێکخرا
بوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

لە ڕێوڕەسمێکدا قەڵغانی ڕێز لێنان بەخشرایە ڕاگرەکانی پێشوو .

بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد )و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ،
قەڵغانی کۆلێژ ( بڕوانامەی ڕێزلێنان ) بەخشرایە ( پ ی اومید ارشد حوێزی ) و خوا لێی خۆش بێت ( پ ی د هوشیار امین احمد) نوێنەری خانەوادەکەیان ئامادەبوو ،( پ د جودت جعفر خطاب ) لەماوەی ڕابردوو وەک ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر خزمەتیان کردووە ،دواتر هەر لەو مەڕاسیمەدا بڕوانامەی ڕێز لێنان درایە ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستی و بڕوانامەی خوێندنی باڵایان بەدەست هێناوە لەبەشێکی تردا ئەو فەرمانبەرانەی لە پای ماندوو بونیان بڕوانامەی ڕێزلێنایان پێ بەخشرا ،لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدانوێنەرانی تیمی (١٢٢) بەڕێوەبەرایەتی کردە پزیشکیەکان لە وەزارەتی تەندروستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕێزلێنانەیان پێشکەشکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

بەشداری کردنی مامۆستایەکی کۆلێژ بەتوێژینەوەیەکی زانستی لەووڵاتی ( مصر ) ی عەرەبی .

بەرواری ٣٠-٩ تا ٢-١٠-٢٠٢٤ مامۆستای یاریدەدەر ( غریبا حسن علی ) لەبەشی چارەسەری سروشتی ، بەشداری کرد لە پێنجەمین کۆنفرانسی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقیا بۆ سەلامەتی و خۆشی مێرمنداڵان لەشاری ئەسکەندەریە لە ووڵاتی مصر ، لەم کۆنفرانسە بە چەندین توێژینەوەی جۆراو جۆر مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکان بەشدارییان تێداکردبوو .

ناونیشانی توێژینەوەکە :

:
Knowledge and perception among) caregivers of adolescent female patients with acne vulgaris) .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

بەبۆنەی جیهانی ئیفلیجی مێشک سیمینارێک پێشکەشکرا .

بەرواری ٧-١٠-٢٠٢٤ بەئامادەبونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی ( دکتۆر مەهدی خالید ) سیمینارێکی تایبەت بەم ڕۆژە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ پێشکەش کرد ، داتاو زانیاریەکانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە کە پەیوەندی بە بابەتی ئیفلیجی مێشک لە منداڵان هەیە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .