Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییان

رۆژی پێنچ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆمان لەژێر ناوی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییانی هەریەکە لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات سوێندیان خوارد و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا .
لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی بەرێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشە بەرێزەکان ویاریدەدەرەکانیان و هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری کۆلیژەکەمان و قوتابیانی دەرچوانی هێژا بکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان وە هەر ساغ و سەلامەت بن.

بڕوانامەی ڕێزلێنان

ئەمڕۆ رۆژی سىێشەممە رێکەوتی 5 ـی تشرینی دووەمی 2024 لەژێر چاودێری بەرێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وە بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ى.د. بۆتان مجيد ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى وخويندنى بالا وە پ.ی.د. نجيب توما بەرێوبەری دلنيايى جۆری زانكو بڕوانامەی ڕێزلێنانى زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هه ولير کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جوری بەدەست هێناوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەرێز پ.د.اياد زكى صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئه ندازيارى هەولێر و بەرێز یاریدەدەری راگر م.سعد طلعت و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان بەڕێوەچوو.

سیمنار

ئەمرۆ رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/٨ لە ژێر چاودێری بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر راگری کۆلێژ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی وە بەئامادەبوونی بەرێزسەرۆک بەش پ. ی. د. بەهمەن عمر طه و هەروەها بە ئامادەبوونی بەرێز بەرپرسى دڵنیایی جۆری کۆلێژ پ.ی.د. روجوان صديق أسماعيل . لەلایەن بەرێز پ.ی.م. باسل يونس مصطفى دوو سیمنار پێشکەشکرا لەسەر ئاستی بەش بە ناونیشانی :
1-Rainfall Storm Hydrographs.
2-Unit Hydrograph and its Applications.

چسپاندنی پرۆپۆزەلی ماستەری قوتابیانی خوێندی باڵا له به شى ریگاوبان.

سێ شەمە ١ی ئەیلول ٢٠٢٤، كاتژمێر ٩ی بەیانی لە ژێر چاودێری بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر راگری کۆلێژی ئەندازیاری هەولێر وە به ئامادەبونی بەرێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەگەل ژمارەیەک لە مامۆستایان بەژداریان کرد لە چسپاندنی پرۆپۆزەلی ماستەری قوتابیانی خوێندی باڵا له به شى ریگاوبان.
لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوو :
١- پ.ی.د.( بۆتان مجید ئاسنگەر) سەرۆکایەتی زانکۆ -سەرۆكی لیژنە
٢- پ.ی.د.(فارس محمد جاسم ) .ك.ت. ئه ندازيارى هەولير -ئەندام
٣- پ.ی.د.( گنجينە جلال احمد) . ك.تەکنەلۆجیای هەولێر -ئەندام
٤- پ.ی.د.( غفور حمد امين احمد) . ك.ت. ئه ندازيارى هەولێر -ئەندام
٥- (د. ره‌وه‌ز محمد سلیم كورده) . ك.ت. ئه ندازيارى هەولێر -ئەندام.
چەسپاندنی پرۆپۆزەلەکان لە بەشى ئەندازەى رێگاوبان بەسەرکەوتویی ئەنجام درا.