Category Archives: پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکات

رۆژی سێ شەمە رێکەوتی 15ـی ئابی 2023، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محەمەد شریف سەردانی بەرێز د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد.

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزارەت و د. ئەمیر چالی راوێژکاری جەنابی وەزیر، باس لە چەند پرسێکی زانستی و چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ کرا، جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر هاوکاری و هەماهەنگی کردنی وەزارەت بۆ بەرەوپێشبردنی پەیمانگە.

هەر لەو دیدارەدا د. ئارام محەمەد قادر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنەکە و بەڵێنی دا کە بەردەوام بێت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بۆپێشخستنی زیاتری پەیمانگە و برەودان بەو دامەزراوە ئەکادیمییەی دەڤەری بارزان، هەروەها بەڕێزیان رایگەیاند کە بەزووترین کات سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەرەوپێشچوونەکان ببیینن و کار بۆ چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان بکەن.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی سمینارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی سمینارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە توانا ئەکادیمی و کارگێرییەکان، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٨ـی ئاب ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر( د. طالب محمد شریف) و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە، هۆبەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی تواناکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ (پ.ی.د. هیوا عبدالعزیز بالیسانی) لەژێر ناونیشانی ‏
Leadership skills Development

لە سەرەتای سیمینارەکەدا ڕاگری پەیمانگە د.طالب محمد شریف وتەیەکی پێشکەش کردو، تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی پ.ی.د. هیوا عبدالعزیز بالیسانی کرد بۆ ئەوکاتەی بە ئێمەبەخشی و رێگایەکی دووری بڕیوە بۆ خزمەتکردن بە فەرمانبەران و ستافی ئەکادیمی. پاشان بەرێز د.هیوا بالیسانی دەستیکرد بە پێشکەشکردنی سیمنارەکە و لە کۆتایدا دەرگای پرسیار گفتوگۆکرایەوە بۆ ئامادەبووان .

سمینارەکە بووە مایەی سوود گەیاندنی فەرمانبەران و مامۆستایان لە بواری کاروباری کاری بەتیم کارکردن و هەنگاو نان لە ئاستی یەک بۆ ئاستی پێنچ لە رۆل و کاری سەرکردەیی بۆ پێشەنگبوونی پەیمانگە بە گشتی.

بە بەخشینی بروانامەی رێزلێنان بە بەرێز پ.ی.د.هیوا عبدالعزیز لە لایەن ڕاگری پەیمانگەوە کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی خولی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی خولی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

رۆژی سێشەمە ٢٠٢٣/٨/١ لە چوارچێوەی کاروچاڵاکییەکان و بەردەوامی پێشخستنی توانا زانستیەکان، یەکەم رۆژی خولی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێوەچوو.

لە سەرەتادا بە وتاری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف دەستی پێکرد، باسی لە جێبەجێکردنی ئەرکی سێیەمی زانکۆ کرد کە خزمەت کردنە بەسەرجەم تاکەکانی نێو کۆمەلگە، ئامانج لێ زیاتر پێشخستنی ئاستی خوازیارانە، لەهەمان کاتدا ڕاگری پەیمانگە بەلێنی دا ئەم خولە وەک دەرگایەک بێت لە داهاتودا خولی جۆراو باشتر لەسەرجەم بوارەکان بەپێی توانا بۆ خوازیاران بکاتەوە.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وڵاتی بەریتانیا دەکات

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وڵاتی بەریتانیا دەکات

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێز پ.د ئیدرس محمد طاهر هەرکی سەردانی ولاتی بەریتانیای کرد.

سەردانەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەکادیمی و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی وڵاتی بەریتانیا بوو کە تیایدا بەیاوری شاندێک بەشداریکرد لە چەندین چالاکی زانستی و ئەکادیمی و کۆبوونەوە و دیداری فەرمی و سەردان و پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە.

لە سەرەتادا لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 9ـی حوزەیرانی 2023 بەشداری کرد لە کۆنفرانسێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (Teaching English in A Digital Word) کە لەلایەن (imperial English/Uk) و زانکۆی ئەستەن لە بیرمینگهام بەرێوەچوو و بۆ ماوەی ٦ رۆژ بەردەوام بوو.

کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەیە کە لەنێوان زانکۆمان و (imperial English/Uk) لە بواری زمانی ئینگلیزی و ئەکادیمی هەیە. هەر لە میانی کۆنفرانسەکەدا، دیدارێکیان بۆ رێکخرا لەگەڵ بەرپرسی (imperial English/Uk) ، و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا باسیان لە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد بەتایبەتی بابەتی ریفۆرمی پرۆگرامی ئینگلیزی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، هەروەها رێکخراوی ناوبراو هەموو هاوکارییەکی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر پێشخستنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

دواتر دیدارێکی فەرمییان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی بێرمینگهام ئەنجامدا و دیارییەکیان پێشکەش کرد لە وتارێکدا راگری پەیمانگە باسی لە پێشکەوتن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمەکەمان کرد وەک مۆدێلێکی بێهاوتا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و، رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کوردستان لە جیاتی جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعشی کرد پێویستە زیاتر کاربکرێت بو هاوکاری کردنی هەرێم لە سەرجەم بووارەکان بەتایبەت لە بواری خوێندنی باڵا، و کارکردن لەسەر ناساندنی شاری هەولێر وەک دەستەخوشکی شاری بێرمینگهام وە یارمەتی دانی هەر کوردێک لە هەر شوێنێکبێت.

پاشان سەردانی زانکۆی کۆڤێنتری کرد و لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەکادیمییەکاندا گفتوگۆکرا دەربارەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە نێوان قوتابییانی هەردوولا لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و ئەندازیاری.

هەروەها لە ماوەی مانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا، سەردانی زانکۆی کامبریدجییان کرد بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و واژووکردنی رێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە داهاتوودا.

پاشان، هەر لە چوارچێوەی ئەو هەماهنگییە ئەکادمییەی لە نێوان زانکۆمان و زانکۆی نۆتینگهام، بۆ ماوەی دوو رۆژ د.طالب هاورێ لەگەڵ د.سەلار عوسمان، بەفەرمی میواداری کران لەلایەن زانکۆی ناوبراوە، چەندین دیداری زانستی و ئەکادیمییان لەگەڵ بەرپرسی بەشی ئەکادیمی و نێودەوڵەتی و فاکەلتی ئەندازیاری و سکۆڵی پەروەردەی ئەو زانکۆیە هەبوو.

چەندین و بابەت و کاری هاوبەش و لە چوارچێوەی ئەو دیدارانە تاوتوێکران و بڕیارە لە داهاتوودا بخرێنە بواری جێبەجێکردن،
وەک ئالۆگۆری قوتابیانی دکتۆرا و سەرپەرشتکردنیان، و وانە وتنەوەی هاوبەش و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و هەلی توێژینەوەی دوای دکتۆرا و سەرپەرشتیکردنی قوتابیانی دکتۆرا، و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی و پێداگۆجی بۆ مامۆستایان لە فاکەلتی ئەندازیاری و پزیشکی و سکولی پەروەردە.

دواتر سەردانی زانکۆی مانچێستەری کرد بەمەستی دروستکردنی هەماهەنگی، پاشان سەردانی سکۆتلەندای کرد، لە شاری ئیدنبرا بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆیال بۆتانیک گاردن سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان و لە بواری فلۆرا و بۆ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کوردستان بەگشتی.

لە پەراوێزی سەردانەکەدا، چەندین شوێنی سەرنجراکێش و گەشتیارییان بەسەر کردەوە.

#ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر