Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

وۆرکشــۆپێك بەناونیشــانــی (Breast Cancer) ئەنجــام درا

ئەمڕۆ (٧/١١/٢٠٢٤ )ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەبەیانی لە هۆڵی ٨ لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر وۆرکشۆپێک بە نانیشانی (Breast Cancer) ئەنجام درا لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د.تیــران جمیــل پیــرۆ ) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر (د. طــارق ویســی صــادق ) و گشت سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و مامۆستایان، قسەکەری سەرەکی وۆرشۆپەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. سەروەر ابراهیم ، م. محرم یاسین و د.دڵدار صالح و م. نرمین محمد هەریەکەو بە بابەتیک بەژداریان کردبوو.

8472 قوتابــی دەرچــووی قۆناغــی 12ی ئامادەیــی لە کۆلێژ و پەیمانگــە تەکنیکیەکــانی زانکــۆی پۆلیتەکنیکــی هەولێــر وەرگیراون

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی دووەمی 2024، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024-2025 (53079) دەرچوی ئامادەییەکان لە زانکۆ حکومیەکان وەرگیراون.

جێگای ئەماژەیە لەم ژمارەیەی سەرەوە (8472) قوتابی بەر زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کەوتوە و ئەم رێژە قوتابیە لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 وەرگیراون، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە بە بەراورد بەو ڕێژە قوتابیەی کە لە زانکۆ حکومیەکانی تری هەرێمی کوردستان وەرگیراون، ئەگەری زۆرە ژمارەی وەرگیراوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زیاتر بن بەهۆی دابەزینی زۆرێک لە قوتابیان لە زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆکەمان.

شایەنی باسە ئەم ڕێژەیەی قوتابی کە لە زانکۆکەمان وەرگیراون دابەش دەبن بەسەر (7) کۆلێژ و (6) پەیمانگەی

 

ڕاگــری پەیمــانگــە بەشــداری لە مەراســیمێکــی ڕێــزلێنــان بۆ ژمــارەیەک لە مامۆســتایان دەکــات

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ــی تشرینی دووەمی 2024, بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) و چەندین میوان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە تایبەت بوو بەو مامۆستایانەی کە پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەدەست هێناوە.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هینانی میوانان باسی ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد.

لە کۆتایی مەراسیمەکە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا.

پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکەین هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

بۆبینینی تەواوی وێنەکان دەتوانن کلیک لێـــــــــــرە بکەن

یــاریــدەدەری ڕاگــر پێشــوازی لە شــاندێکــی یەکێتــی هــاوردە و ناردنکــارانی کــوردستان لقــی هەولێــر کرد

ئەمڕۆ بەرواری ٢٩/ ١٠/  ٢٠٢٤ یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ويسى صادق ) پێشوازی لە سەرۆکی لقی هەولێر بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر) بە یاوەری بەڕێزان (حاجی عبدالخالق زرار ،شێخ خالید وەرتی ،شوان شێرزاد شێخل )لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر کرد بەمەبەستی پێرۆزبایی هاتبوون

لەلایەن  (د.طارق)پێشوازی گەرمیان لێکرا و شایانی باسە وێڕای پیرۆزبایی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر هیوای سەرکەوتنی زیاتر بەردەوامیان بۆ بەرێزیان خواست ولە کۆتایدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدرەکە