Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆز ڕاگیرا

ئەمڕۆ ڕێکەوتی:١٢/ئایار/٢٠٢٤ لە ڕۆژی (جیهانی پەرستاران) پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر مەراسیمێکی شایستەی بەم بۆنەیەوە ڕێکخست.
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان.
دواتر بەڕێز(پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەم بۆنە جیهانیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد. بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی کە پێشکەشی نەخۆشی دەکەن لە ناوەندە تەندروستیەکان.
پاشان بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر. لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆزباییەکی گەرمی لە گشت پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد. لە پای ئەو ڕۆڵە گرنگەی، کە لە نەخۆشخانەکان دەیگێڕن لە خزمەت کردنی نەخۆش.
بەڕێز (شاخەوان سلیم) سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەشدار بوو. لە کۆتایی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کۆمەڵێک پەرستار کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ خزمەتکردنی پەرستاری و نەخۆش لە نەخۆشخانەکان.

ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوون

رێکەوتی: 8 /ئایار/ 2024 ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر/ بەیانیان و ئێواران بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ.ی. د. تیران جمیل پیرۆ) راگری پەیمانگە و بەرێز ( م. محرم یاسین) یاریدەدەری راگری/ بەیانیان و بەڕێز ( پشتیوان ظاهر) یاریدەدەری راگری/ ئێواران و سەرجەم سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگە بەڕێوەچوو.

ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوون

ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٨ / ئایار/٢٠٢٤ ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوون بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ. ی. د. تیران جمیل پیرۆ ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر و سەرجەم سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەچوو.

سیمیناری هۆشیاری ماف و تەندروستی زایندەیی

ئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٧ / ئایار/ ٢٠٢٤ سیمینارێکی هۆشیاری لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەڕێز ( خاتوو بێخال عوسمان) توێژەری کۆمەڵایەتی و قوتابی ماستەر و ( خاتوو شیلان سەعید) توێژەری کۆمەڵایەتی بەڕێوە چوو بۆ قوتابیانی پەیمانگە.لە چوارچێوەی چاڵاکییەکانی پڕۆژەی مەسارونا، کە لە مانگی ئایار. سیمیناری هۆشیاری بۆ گەنجانی پەیمانگا و زانکۆکانی شاری هەولێر ئەنجام دەدەن.
ئەم چالاکییانە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئۆکسفام و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی مەسارونادایە، کە پرۆژەیەکی هەرێمیی خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیایە. لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا پاڵپشتی دارایی دەکرێت.لە بارەی بابەتی ماف و تەندروستی زایندەیی.

In April, the Masaruna Project trainers continued their training for youth and conducted 29 awareness sessions for youth from colleges and universities in Erbil

The activity is in partnership with Oxfam and is part of the Masaruna Project, a regional project in the Middle East and North Africa funded by the Dutch Ministry of Foreign Affairs