ئەمڕۆ ١١/شوباتی/٢٠٢٤ بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. محرم یاسین) یاریدەدەری ڕاگر پێشوازییان لە شاندێکی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد لە چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی ووڵاتی ژاپۆن بۆ عێراق لە ڕێگای ڕێکخراوی جایکا. بۆ یارمەتی دانی پەیمانگە و هاوکاری کردنی بەشە زانستیەکان دابین کردنی پێداویستیەکانی تاقیگە، هەروەها بەڕێز م.پشتیوان ظاهر سەرۆکی بەشی پەرستاری بەشێک لە تاقیگەکانی پەیمانگەی پیشانی شاندی میواندا بۆ ئەوەی دەست نیشانی کەم و کوڕیەکان و پێداویستیەکانی تاقیگەکان بن بەڕێز ڕاگر زۆر سوپاسی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد
ئەنجومەنی پەیمانگا کۆبۆوە
ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە ڕێکەوتی: 2024/1/29 کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا بە سەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی. د. تیران جمیل پیرۆ ) سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێز ( م. محرم یاسین محمد ) بڕیاردەری ئەنجومەن و گشت ئەندامە بەڕێزەکان
پرسە و سەرەخۆشیمان ڕادەگەیەنین بە هۆی کۆچی دوایی کردنی ( د. کریم جوان صالح) مامۆستا لە بەشی پەرستاری بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. داواکارین لە خودای گەورە کۆچ کردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سبوری کەس و کار و هاوڕێیانی مامۆستا بدات
پ.ی. اومێد ارشد حوێزی
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر
ئەنجامدانی کۆمەڵێک سیمیناری تەندروستی
لەو کۆمەڵە چالاکیەی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر. ساڵانە ئەنجامی دەدات ئەمساڵ بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر کۆمەڵێک سیمیناری تەندروستی لەلایەن بەڕێز (د. غالب رحمن) مامۆستا لە پەیمانگەکەمان لە ژێر ناوی(( تەندروستی گشتی )) لە بەشێک لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ناو شار و قەزا و ناحیەکانی هەولێر چەند سیمینارێک ئەنجامدان بۆ قوتابیانی خۆشەویست بۆ ئەوەی ئاشنا بکرێن بەلایەنی تەندروستی جەستەی خۆیان چۆن بتوانن خۆیان لە بپارێزن لە نەخۆشیەکان بە شێوەیەکی تەندروست