Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پەیمانگاکەمان نرا

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د.ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاگری پەیمانگەکەمان (د.تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی، لە ڕێوەڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پەیمانگەکەمان نرا.

https://drive.google.com/drive/folders/1ZVEdi-fzrCu599mvk2YO5891ShSJ7QNU?usp=drive_link

ئاهەنگـی یەکـترناسینـی قوتابیـانی پەیمانگە

ئەمڕۆ ١٧/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یەکەی کارگێری پەیمانگە و لیژنەی قوتابیان ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.وە لەهەمانکاتدا سوپاس وپێزانین بەخشرایە بەشێک لە فەرمانبەران و نوێنەری قوتابیان و ئەو قوتابیانەی پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی بەشەکانیان.

خولی هۆشیارکردنەوەی ئاگرکوژێنەوە لە بەشەناوخۆی کوڕان بەڕێوەچوو 

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١١.٢.٢٠٢٥ لە بەشەناوخۆیی کوڕانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر خولێکی ڕاهێنان و هۆشیاریسەلامەتی و ئاگر کوژێنەوەی بەڕێوەچوو بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆیی کوڕانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێربەسەرپەرشتی بەرێوەبەری هۆبەی تەندوستی و سەلامەتی پەیمانگە م رەوەند سلێمان و ڕاهێنەر مقدم کەمال   وە بەئامادەبوونی  بەرێوەبەری هۆبەی بەشەناوخۆیی ڕێباز ئازاد و فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکان و قوتابیانی بەشەناوخۆییەکەخولەکە بەڕێوەچوو بەشێوەی کرداری باس لە هەموو ئەولایەنەکرا بۆ خۆپاراستن و ئەنجامدانی کاری پێویست لەکاتیڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو.

قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانیان کرد

لە درێژایی کار و چالاکییەکان
ئەمڕۆ بەشێک لە قوتابیانی پەیمانگە سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێریان کرد پێکهاتبوون لە لێژنەی قوتابیان بە سەرپەرشتی مامۆستا ( قمر جرجیس )هەڵسان بە دابینکردنی کەمێک دیاری و یارمەتی بۆیان وە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەلایەن قوتابیانی( بەشی ددان ) سەبارەت بە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ددان پێشکەش کرا.