Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات

ڕۆژی ئـاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا..

لەپەیمانگەی تەکنیکی خەبات، ڕۆژی ئـاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا…
ئـەمڕۆ ۱۹-١٢-٢۰٢٣ بەئـامادەبونی بەرێز (م.سۆران ذوالنون) ڕاگری پەیمانگە و مامۆستاو فەرمانبەران و بەرپرسی لیژنەی قوتابیانی پەیمانگەکەمان و بەرێز (کوێستان احمد )قایمقامی قەزای خەبات و بەرێز عمید (کوردۆ سوارە ) و( یوسف شێخانی )کارگێر ناوچەی خەبات و مقدم (لانە لقمان )بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی خەبات و بەرپرسی شارەوانی خەبات، لەناو گۆڕەپانی پەیمانگەکەمان مەڕاسیمی رۆژى ئالا لەدەوامی بەیانیان و ئێواران بەرێوەچوو.
سەرەتا بەرێز م.سۆران ڕاگری پەیمانگەکەمان چەند پەیڤێکی بەم بۆنەیە پێشکەش بە ئـامادەبوان کرد و دواتر بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی پەیمانگە ووتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر قوتابیان بە شعر بۆ ئـاڵاو بەرزکردنەوەی ئـاڵای کوردستان لەناو گۆڕەپان دڵخۆشی خۆیان، کۆتاییان بە مەڕاسیمەکە ھێنا .

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ۲۰۲۳/۱۲/۱۱ قوتابیانی بەشی بەرهەمهێنانی ڕووەکی پزیشکی قۆناغی دووەم ئێواران گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا، بۆ کۆمپانیای ڕۆڤە بە سەرپەرشتی( م.بلال ابراهیم و م.ژیان حمید)، بە مەبەستی زیاتر شارەزابوونی قوتابیان لە ڕووی وانەی پڕاکتیکیەوە.

پرسە و سەرەخۆشی

بەناوی خودای گەورەی میھرەبان
بەڕێزان ” سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران مامۆستایان و كارمەندانی هاوپیشە و قوتابیانی خۆشەویست و خانەوادەی قوربانییەکان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سوتانی باڵەخانەیەک کارەساتێکی نەخوازراو دڵتەزێن بوو قوربانی جەرگبڕی لێکەوتەوە.
بە خەمناکیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو لایەک و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە شیفای زامدارەکان بدات و لە کۆچکردوان خۆشبێت و بە بەھەشتی خۆی شادیان بکات.
انا لله وانا الیه راجعون

هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان

بەڕێوەچوونی پانێڵێک لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات .
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۳/۱۲/٤ لە ( هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان )، پەیمانگەکەمان بە هەماهەنگی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی خەبات، هەڵسا بە سازدانی پانێلێک لە هۆڵی کافتریای پەیمانگەکەمان. بۆ هەریەکە لە بەڕێزان ( مقدم لانە لقمان شێخ مەموندی – بەرپرسی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی خەبات ) و ( ملا عبدالکریم یاسین هەمەوەندی – پێش نوێژ و ووتار خوێن و ئەندامی لێژنەی ئاشتەوایی خێزانی) و ( د. مولود خضرالقرنی – یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات).
بەرێز م.محمد خلیل بەرێوەبەری پانێڵەکە دەستیکرد بە ئەنجامدانی پانێڵ.
بەشێوەیەکی گشتی پانێڵەکە باسی لە بارودۆخی ھەنوکەیی ئافرەتانی کوردستان و رۆڵی پەروەردە لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، رۆڵی سۆشیاڵ میدیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان، رۆڵی ئایین و یاسادانەری کوردستان لە توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەکرد.
پاشان ئامادەبووانی پانێلەکە پڕسیارییان ئاراستەی میوانان کرد و ئەوانیش وڵامیان دایەوە .