Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ۲۰۲۳/۱۲/۱۱ قوتابیانی بەشی بەرهەمهێنانی ڕووەکی پزیشکی قۆناغی دووەم ئێواران گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا، بۆ کۆمپانیای ڕۆڤە بە سەرپەرشتی( م.بلال ابراهیم و م.ژیان حمید)، بە مەبەستی زیاتر شارەزابوونی قوتابیان لە ڕووی وانەی پڕاکتیکیەوە.

پرسە و سەرەخۆشی

بەناوی خودای گەورەی میھرەبان
بەڕێزان ” سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران مامۆستایان و كارمەندانی هاوپیشە و قوتابیانی خۆشەویست و خانەوادەی قوربانییەکان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سوتانی باڵەخانەیەک کارەساتێکی نەخوازراو دڵتەزێن بوو قوربانی جەرگبڕی لێکەوتەوە.
بە خەمناکیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو لایەک و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە شیفای زامدارەکان بدات و لە کۆچکردوان خۆشبێت و بە بەھەشتی خۆی شادیان بکات.
انا لله وانا الیه راجعون

هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان

بەڕێوەچوونی پانێڵێک لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات .
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۳/۱۲/٤ لە ( هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان )، پەیمانگەکەمان بە هەماهەنگی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی خەبات، هەڵسا بە سازدانی پانێلێک لە هۆڵی کافتریای پەیمانگەکەمان. بۆ هەریەکە لە بەڕێزان ( مقدم لانە لقمان شێخ مەموندی – بەرپرسی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی خەبات ) و ( ملا عبدالکریم یاسین هەمەوەندی – پێش نوێژ و ووتار خوێن و ئەندامی لێژنەی ئاشتەوایی خێزانی) و ( د. مولود خضرالقرنی – یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات).
بەرێز م.محمد خلیل بەرێوەبەری پانێڵەکە دەستیکرد بە ئەنجامدانی پانێڵ.
بەشێوەیەکی گشتی پانێڵەکە باسی لە بارودۆخی ھەنوکەیی ئافرەتانی کوردستان و رۆڵی پەروەردە لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، رۆڵی سۆشیاڵ میدیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان، رۆڵی ئایین و یاسادانەری کوردستان لە توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەکرد.
پاشان ئامادەبووانی پانێلەکە پڕسیارییان ئاراستەی میوانان کرد و ئەوانیش وڵامیان دایەوە .

یادی ١٨ی شوبات بەرز ڕاگیرا…..

بەرز و پیرۆزبێت 18ـی شوبات ، یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان(رێکخراوی دایک)” ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٩ـی٢ـی ٢٠٢٣ لێژنەی نوێنەرایتی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بە هەماهەنگی لەگەل راگرایەتی پەیمانگە هەلسا بە بەرز ڕاگرتنی ٧٠هەمین سالیادی دامەزراندی رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، دواتر بە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (گەنج و نیشتیمان پەروەری)لەلایەن بەرێز راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات (م.سوران ذنون)رۆژەکە بەرز نرخێندرا، كة تيايدا تيشك خرايە سەر خەباتی رێکخراوەکە.