Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات

دەستبەکاربوونی ڕاگری نوێی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات

ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ بەرێز (پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگری نوێی پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت، لەگەڵ ئەنجومەنی پەیمانگا و بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگاکەمان کۆبووەوە، بەرێزیان پەیڤی دەستپێکی کارەکان و دەستبەکاربوونی وەک ڕاگر پێشکەش بە مامۆستایان کرد، دواتریش مامۆستایان لە لایەن خۆیانەوە بەخێرهاتنیان کرد و بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتییان وەک هەمیشە دووپاتکردەوە و خۆشحالی خۆیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک راگری نوێی پەیمانگا دەربڕی .

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/۲/۲

+5

See insights and ads

Boost post

All reactions:

 

 

تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو

ئەمرۆ یەک شەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، د.مولود خضر القرنی یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری م. سرود جلال عثمان سەرۆک لێژنەی تاقیکردنەوەی بەیانیان ، هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە.
یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بە مەبەستی بەدواداچوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری سێیەم ــ خولی یەکەمی قوتابییانی پەیمانگەکەمان سەردانی هۆڵەکانی کرد.

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان بەرێوەچوو

ڕۆژی پێنج شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2024,ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو ، بەبەشداری بەرێز پ.د ئیدریس محمد تاهیر سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێز پ.ی.د. کاوە خلیل میران ڕاگری پەیمانگە تەکنیکی خەبات و مامۆستایان و قوتابیانی دەرچووی پەیمانگەکەمان بەشداریان کرد، لەگەڵ سەرجەم ڕاگر و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشی بە قوتابیانی پ ەیمانگای تەکنیکی خەبات بۆ ساڵی خوێندنی 2023- 2024، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی دەرچوو دەکەین، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.