Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات

ئەنجامدانی چاڵاکی پزیشکی

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ژێر چاودێری بەرێز (پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسول) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بەشی تەندروستی کۆمەڵ لە پەیمانگاکەمان هەڵسان بە ئەنجامدانی چاڵاکییەکی پزیشکی، کە سێ پشکنینی گرنگ (پشکنینی تەواوی خوێن، پشکنینی
به‌كتریای گەدە، پشکنینی ڤایرۆسەکان بە گشتی) لە خۆیەوە دەگرت، پشکنینەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابییان ئەوانەی کە ئارەزووی ئەنجامدانی پشکنینیان دەکرد ئەنجامدرا و لە ئەنجامەکان ئاگادار کرانەوە .
 
 
 
 
 
 

ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ بەرپرسی یەکە و ھۆبەکان کۆبووەوە

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 18ی شوباتی 2025، بەڕێز پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بە ئامادەبوونی بەرێز د.مولود خضر یاریدەدەری ڕاگر، لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی یەکە و ھۆبەکانی پەیمانگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا ڕاگری پەیمانگە گرنگی بە کاروچالاکیەکانتان بدەن، لە پێناو بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست و کارگێری و خزمەتگوزاری لە پەیمانگەکەماندا.

خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیان بەرێوەچوو

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۸ی شوباتی ۲۰۲٥، بە بۆنەی 18ی شوباتی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات و بەشێک لە مامۆستایانی ئەنجومەنی پەیمانگە و بەرپرسی کارگێری پەیمانگە ، لەدرێژەی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان بە هاوکاری لێژنەی قوتابیانی پەیمانگەکەمان، هەڵسا بە کردنەوەی خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی بەیانیان و ئێواران لە پەیمانگەکەمان .
هەوکات، یاری کردنەوەی خوڵ لە لایەن بەرێز ڕاگری پەیمانگە کرایەوە.
شیاوی باسە خولەکە پێکهاتووە لە 32 قوتابی، یارییەکانیش لە یانەی قوتابیان ڕۆژانە بەرێوەدەچێت.
 
 
 
1 2 3 8