Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

ڤیستیڤاڵێک بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024 لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە و بەرپرسانی حزبی و حکومی ڤیستیڤاڵێک بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان بەڕێوەچوو .

 

ڤیستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری دەزگای روانگە و بە ئامادەکاری بەشی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان لەژێر دروشمی “کارکردن بۆ گۆڕینی کوالێتی ژیانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان” بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ووتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی پێشکەشکرد ، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.

 دواتر پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ ووتەی خۆی پێشکەش کرد.

پاشان دکتۆرە ذکری عزیز ناوەرۆک و زانیاری لەسەر ئەم بەشە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سەردانی تاقیگە پراکتیکیەکانیان کرد .

 

لۆگۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر پۆستەرێکی گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی زانستی فیزیا لە وڵاتی ئیتالیا نیشاندەدرێت

بڵاوکردنەوە و چاپکردنی پۆستەری پرۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستا گلارا فوئاد مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین لە سەنتەری عەبدولسەلام لە شاری تریستەی ئیتاڵیا کە ناوەندێکی فیزیای تیۆرییە، نیشاندرا.

‎سەنتەری عەبدولسەلام بۆ توێژینەوەی زانستی فیزیا لە وڵاتی ئیتاڵیا گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی فیزیای تیۆرییە(ICTP: International Centre for Theoretical Physics ).

کە بەناوی زانای بواری فیزیا محەمەد عەبدولسەلام کراوە کە بەرگەز پاکستانییە و ساڵی ١٩٧٩ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا پێ بەخشراوە.

 

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

بەبەشداری ڕێزدار (مەلامستەفا بارزانی)،و بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەجیا ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

بەیانی رۆژی دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەبەشداری ڕێزدار مەلامستەفا بارزانی، و بە چاودێری و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئاماده‌بوونی پ.ی.د. شێروان شه‌ریف قورتاس- سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئیداری سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران، ڕێوڕه‌سمی بیست و دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.

‎لە ڕێوڕەسمەکە كه‌ خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووش ئاماده‌ی بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌لامسته‌فا بارزانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌ڕێزیان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی كۆلێژ كه‌ ژماره‌یان 36 قوتابی بوو دابه‌شكرا.

دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ، لە هۆڵی بۆنەکانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر، بەبەشداری ڕێزدار مەلامستەفا بارزانی، و بە چاودێری و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئاماده‌بوونی پ.ی.د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئیداری سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران و قەزای مێرگەسۆر، ڕێوڕه‌سمی دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.


‎لە ڕێوڕەسمەکە كه‌ خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووش ئاماده‌ی بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌لامسته‌فا بارزانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌ڕێزیان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی كۆلێژ كه‌ ژماره‌یان 12 قوتابی بوو دابه‌شكرا.

 

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی “دامەزراوەی کوردستان” دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی “دامەزراوەی کوردستان” کرد.

لەسەر بانگهێشتی فەرمی “دامەزراوەی کوردستان”، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و هەریەک لە پ.ی.د.هەتاو کریم خضر بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەرمەند حەمید بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی بەشدارییان لە لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی “دامەزراوەی کوردستان” کرد.

دوای بەڕێوەچوونی بەرنامەی کاری چالاکییەکە کە بە ئامادەبوونی ئارین مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو، شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزباییان لە دەستەی دامەزرێنەرانی دامەزراوەکە کرد و هیوایان خواست کە لە ئایندەدا کاری هاوبەش لەنێوان زانکۆمان و دامەزراوەی کوردستان ئەنجام بدرێت.