Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

نوێنەری قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە پڕۆگرامێکی ڕاهێنانی سەرکردەکانی زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی عەقەبە دەکات

لە چواچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، حوسێن عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و نوێنەری قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریکرد لە پرۆگرامی ڕاهێنانی سەرکردەکانی زیرەکی دەستکرد و جەنگی زانیاریەکان، بۆ خولی پێنجەم لە زانکۆی عەقەبە بۆ تەکنەلۆژیا لە وڵاتی ئوردن.


پرۆگرامەکە پێک هاتبو لە دوو تەوەر، تەوەری یەکەم بریتی بوو لە ڕاهێنان لە تەوەری زانستی ، تەوەری دووەم پێک هاتبو لە پرۆگرامی کەلتوری، ئەم پرۆگرامە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو.

نوێنەری قوتابیانی زانکۆمان لەڕێگای ئەم پڕۆگرامە کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆمان لەگەل زانکۆی ناوبراو کردوە.

 

بەشی پەلی دەستکرد وپاڵپشتەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی نێودەوڵەتی متمانە پێکراو لە یەکێتی جیهانی دروستکردنی پەلی دەستکرد بەدەستدەهێنێت

ئەمڕۆ 18ی ئەیلوولی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەیاوەری یاریدەدەرانی بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوەبەری نووسینگە بەشداری کرد لەمەراسیمی بەنێودەوڵەتی کردنی بڕوانامەی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتیەکان لەکۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ھەولێر.

سەرەتا ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ھەولێر بەخێرھاتنی میوانانی کرد، و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو بەشە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت، سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ھاوکارانی کرد بۆ پشتوانی بەردەوامیان لەبەشەکە و کولێژی ناوبراو.

دواتر سەرۆکی زانکۆ لە وتارێکدا دوای بەخێرهاتنی میوانان ووتی: “بەڕێزان لای ھەمووان ئاشکرایە بابەتی پەلی دەستکرد یاخود ئەو زانستە لەسەرتاسەری جیھان گرنگییەکی تایبەتی ھەیە، بۆ ئێمەی خەڵکی کوردستانیش بابەتێکی پێویست و گرنگە.

ئەو ھەموو جەنگ و شەڕەی لەم وڵاتە بەرپابووە وادەکات پێویستیمان بەو زانستە ھەبێت بۆئەوەی خزمەتی کۆمەڵگەکەمانی پێبکەین. ئەو بەشە بەھاوکاری خاچی سووری نێودەوڵەتی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و ھەرێم و ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ھەرێم بەیەکەوە بەرێوەدەچێت.

 پیرۆزە بەدەسھێنانی بڕوانامەی جیھانی متمانەپێکراو لەیەکێتی جیھانی دروستکردنی پەلی دەستکرد، ئەمە دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە بۆ ئەو بەشە و کۆلێژ، زانکۆ، وەزارەت و حکومەتی ھەرێم.

ئومێد دەکەم بەشەکانی دیکەی زانکۆمان ھەوڵبدەن بۆ بەدەسھێنانی ھەمان بڕوانامەی جیھانی باوەرپێکراو.

 دواتر پ.ی.د. محەمەد حوسێن ئەحمەد سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دڵخۆشی خۆیانی دەربڕی کەشان بەشانی د.ئەمیر چالی بەنوێنەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشداربوون لە مەراسیمەکەدا. رایگەیاند ئەو بڕوانامەیە جێگای دڵخۆشیە نەک تەنھا بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەڵکو بۆ سەرجەم ستاف و مامۆستا و قوتابی و خوێندکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

بەر لە کۆتایی ھاتنی مەراسیمەکە، بڕوانامەی رێزلێنانی متمانەپێکراو بەخشرا بەخەمخۆران و بنیادنەرانی ئەو بەشەو قوتابیانی بەشەکە.

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناوی لە لیستێکی زانایانی جیهان تۆمار دەکرێت

پ.د.کیهان زرار غفور، ڕاگــری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ناوی لە لیستی زانکۆی ستانفۆرد بۆ ئەو زانایانەی کە 2% کۆی زانایانی جیهان پێكدەهێنن تۆمار دەکرێت.

 

زانکۆی ستانفۆرد نوێترین لیستی ڕیزبەندیی ئەو زانایانەی کە توێژینەوەکانیان زۆرترین جار وەکو سەرچاوە بەکارهێنراوە لەبوارە زانستیە جیاوازەکان بڵاوکردەوە، ئەو زانایانە کە زانکۆکە ناویانی بڵاوکردۆتەوە، 2% کۆی زانایانی جیهان پێكدەهێنن. ئەو مامۆستایەی زانکۆمان لە لیستەکەدا لەنێو ئەو زانایانەیە کە لەسەر ئاستی عێراق لەو پۆلێنبەندیەدا ناویان هاتووە، توێژینەوەکەی لە بواری (Information and Communication Systems) ئەنجام داوە.

 

بۆ بینینی لیستەکە، دەتوانن کلیک لـــــــــــــــــــــــێـــــرە بکەن

 

 

بە پشگیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، (Stirling Schools) چوارەمین کۆنفرانسی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن ئەنجام دەدات

دوابەدواى واژووکردنى یاداشتی لێکتێگەیشتنى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ Stirling Schools، زانکۆکەمان وەک پشگیریکارێک بەشدار دەبێت لە چوارەمین کۆنفرانسى تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن کە بڕیارە لە 26 و 27ی نۆڤەمبەری 2024، لە شارى هەولێر ئەنجام بدرێت.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لەم کۆنفرانسە، یاخود هەر مامۆستایەک ئارەزووى بەشداریکردنى هەیە وەک قسەکەر لەو بوارانەى ئاماژەى پێکراوە، دەتوانن لە بەستەری تایبەت بە کۆنفرانسەکە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

تێبینى:-

  • قسەکەر دەتوانێت سیمنار بە هەرسێ زمانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى پێشکەش بکات.
  • ماوەى سمینارەکە لە 40 خولەک زیاتر نەبێت.
  • بۆ بەشداریکرن پێویستە قسەکەر پوختەیەک ئامادە بکات بە مەبەستى هەڵسەنگاندن لەلایەن لێژنەى کۆنفرانس کە لە 200 ووشە زیاتر نەبێت لە رێگاى بەستەری خوارەوە رەوانە بکرێت، دوا کات بۆ وەرگرتنى پوختەکە 17ی ئۆکتۆبەری 2024 دەبێت.

    بۆ خۆ تۆمارکردن و زانیاری زیاتر لەسەر کۆنفرانسەکە کلیک لــــــــــــــــــــێــــــــــــــــرە بکە.