Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور دەکات

رۆژی یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، پ.د. ئیدریس محمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسولی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوبەری گشتی سەرنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتی کۆریا  لە رێی کۆنوسلخانەی ناوبراوەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی زانکۆ باسی مێژووی دروستبوونی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەربە زانکۆمان کرد و پلان و ستراتیژی زانکۆمانی بۆ ئایندە بۆ شاندی میوان خستەڕوو، لای خۆیەوە کونسولی کۆریا سەرسامی خۆی دەربڕی بە ستراتیژی کارکردنی زانکۆ و هیوای سەرکەوتنی بۆ زانکۆمان خواست.

 لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا پێشنیار کرا لەم نزیکانە کونسولی کۆریا لە هەرێم، وۆرکشۆپێک بۆ ستافی زانکۆمان ئەنجام بدات و تیایدا ئەزموون و چۆنیەتی گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتەکەی بخاتەڕوو ئەمەش لەپێناو ئەوەی ستافی زانکۆمان سوود لەو ئەزموونە وەربگرن و کاری لەسەر بکەن.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەشداری کرد لە گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا

رۆژی پێنج شەممە 30ی ئایاری 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشداری کرد لە گفتوگۆی نامەی دکتۆرای مامۆستایەکی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.

لەو گفتوگۆی دکتۆرایەدا هەریەکە لە پ.ی.د. مراد ئەمیر ئەحمەد و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی ئامادەیبوون، مامۆستا زەید نەبیل ئیلیا توانی بەسەرکەوتوویی بەرگری لە تێزەکەی بکات کە لە ژێر ناونیشانی (The Impact of HLA DQ2 and Soluble HLA- G in Diagnosis and Severity in Corresponding with other Autoantibodies of Cellac Disease) بوو، و لە لایەن لێژنەی تاوتوێوە دکتۆرای پێبەخشرا.

 

لێژنەی تاوتێکردن پێک هاتبوون لەم بەڕێزانە:

۱/ (پ.د. ماجد محەمەد مەحمود) (lmmunology)  سەرۆک لێژنە – کۆلێژی زانست -زانکۆی موستەنصریە.

۲/ (پ.ی.د. زەکەریا عبدللە یاسین)(lmmunology) کۆلێژی پزیشکی -زانکۆی هەولێری پزیشکی. ئەندام

۳/ (پ.ی.د. ڕۆژان غانم محەمەد عەلاف) (lmmunology) کۆلێژی زانست – زانکۆی موصل  ئەندام .

٤/ (پ.ی.د. توانا ئەحمەد مستەفا) (Cell Biology) کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. ئەندام

٥/ (پ.ی.د. گۆران قادر عثمان) (Cell Biology) کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. ئەندام

٦/ (پ.ی.د. نجاە جبار احمد) (lmmunology) کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. ئەندام و سەرپەرشتیار.

 

نوێنەری سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی تایبەت بە بواری دەرمانسازی دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی ئایاری 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، بەشداری کرد لە چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نیشتمانی دەرمانسازی کە لە لایەن زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک ئەنجامدرا.

لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەک مامۆستای بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئامادەیبوون، نوێترین توێژینەوە زانستییەکانی تایبەت بە بواری دەرمانسازی خرانەڕوو و  گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

سەرۆکی زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دیدارێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بەشداری کرد لە دیدارێكی تایبەت بە خستنەرووی بیرۆکە و داهێنانەکان کە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرەوە رێکخرابوو.

شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە پ.ی.د. موحسین شەریف ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، پ.ی.د. ڕەنج سیروان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.عەفان عوسمان حوسێن ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ و پ.ی.د. هێمن کاکەخان عولا مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

لە دیدارەکەدا سیمینارێک لە لایەن د.عیماد بالەک سەبارەت بە یەکەم کارگەی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەعێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

لە میانی بەشداریکردنێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشنیاری کرد لەسەرپەرشتیارانی ئەو پڕۆژەیە پشت بەزانکۆکان ببەستن بەتایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە تاکە زانکۆیە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبێلی هەیە و دەرچووی هەیە و دەتوانن بەگوێرەی پێداویستی ئەوان قوتابی پڕ زانیاری بکەن بۆیان.

د.عیماد بالەک لەوەڵامی تێبینیەکی د.ئیدریس گوتی: بەڕێز د.ئیدریس زۆر خۆشحاڵم بۆ تێبینیە بەسوودەکەت، ئێمە وەکو کارگە و کۆمپانیا ئامانجمانە سوود لەتوانای گەنجانی کورد و قوتابیانی شارەزا وەربگرین، پێخۆشحاڵم لەو بوارە هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان وەک ئێمە و زانکۆتان، خۆشحاڵم پەیوەندیمان هەبێت و لەکاتی دامەزراندنی کارگەکەمان سوود لەتواناکانیان وەربگرین.

جێگای باسە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەگەڵ بازرگانانی هەولێر بۆ ئەوە بوو کە پێکەوە هاوکاری یەکتربن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، تا سودێکی باشی هەبێت بۆ بازرگانان، ئامانج لێی پێکەوە بەستنەوەی حکومەت و وەبەرهێنەر و زانکۆکانە بەخاوەن بیرۆکە و پێشخستنی تەکنەلۆجیا و داهێنەران لە هەرێمی کوردستان.