Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

وۆرک شۆپێکی زانستی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی لە کەمپی یەکی زانکۆمان بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و میوانان، وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی ( Strategic Curriculum Planning for Radiologic Technology to Meet Futur Workforce Needs ) بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی وۆرک شۆپی پێشکەش کرد.

 دواتر سەرۆکی زانکۆ لە وتارێکدا ئاماژەی گرنگی ئەنجامدانی سیمینار و ۆورک شۆپ لە کۆلێژ و پەیمانگەکان کرد و پاڵپشتی خۆی و تیمەکەی لە ئەنجوومەنی زانکۆ دووپاتکردەوە هەر کۆنفڕانس و ۆورک شۆپێک لە بەرژەوەندی پێشکەوتنی زانکۆ و زانست بێت، بێ دوو دڵی پاڵپشتی دەکەین تا ئەوەی لە ڕووی جیهانییەوە زانکۆمان زیاتر بناسرێت.

پاشان ناوەرۆکی وۆرک شۆپ لەلایەن (د.ئازا اسماعیل عبدی ) و (م. ڕێبەر ڕۆستەم رسول) روونکرایەوە و ئامادەبووان کران بە چەند گرووپێک تاوەکو بەشێوەی پراکتیکی چەند چالاکییەکی تایبەت بە وۆرک شۆپەکە ئەنجام بدەن.

لەکۆتایی لەلایەن ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکییەوە بڕوانامەی بەشداربوون دابەش کرا.

هەڵمەتی نەمام چاندن لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ۲۰۲٥، لە پەیمانگای تەکنیکی خەبات، بە ئامادەبوونی  پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت و قایمقامی قەزای خەبات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و ‌حکوومی ژمارەیەک لە بەرێوبەری فەرمانگەکانی قەزای خەبات، هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو، کە لە لایەن رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی بە هاوکاری بەرێوبەرایەتی شارەوانی خەبات پێشکەش بە پەیمانگاکەمان کرابوو.

 شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە هاوکات بوو لەگەڵ فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات.

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران یادی ڕۆژی جیهانیی مامانی کرایەوە

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامانی بەشی ئافرەتان و لە دایکبوونی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەن، چەند چاڵاکییەک لەلایەن قوتابییانی بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون ڕێکخراو.

 ڕاگری کۆلێژی سۆران بەم بۆنەیەوە لە وتارێکدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابییانی ئەم بەشە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و کارەکەیانی بە پیشەیەکی پیرۆز وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی دایکانی دووگیان و کۆرپەکەیان.

دواتر دکتۆرە نێرگز ئەحمەد محەمەد لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی مامانەکان وتارێکی لەم بارەیەوە پێشکەش کرد.

ئەم رێوڕەسمە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ئافرتان و لەدایک بوون م. ئازاد حوسێن و قوتابیانی بەشی ناو براو ڕێکخراو بوو بۆ پیرۆز کردنی ئەم یادە جیهانییە.

 

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.د.ازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت و قایمقامی قەزای خەبات و ژمارەیەک ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی خەبات لەژێر ناونیشانی (ژیانی راستەقینە تێکەڵی زانست و کولتوورە) بەڕێوەچوو.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فێستیڤاڵەکە کە بەرهەمی کاری زانستی قوتابیان بوو، سەرۆکی زانکۆ و بەشداربووان دەستخۆشیان لە رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە کرد.