Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ کۆبویەوە

پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ کۆبویەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی دەستخۆشی لە سەرجەم فەرمانبەرانی زانکۆمان کرد کە لە ساڵی 2024دا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ کرد و هیوای خواست کە لە ساڵی 2025دا بە هەمان گوڕ و تینەوە کاربکەن.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی زیاتری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زیاتری زانکۆمان کرا.

دوای تاوتوێکردنی بڕگەکانی تەوەری کۆبوونەوەکە، بەشداربووان سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو و لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بەهەند وەرگیران و گفتوگۆی زاتریان لەسەر کرا.

 

 

لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆ چەند چالاکیەکی جیاواز بەڕێوەچوون

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیکردنی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سێ کۆبونەوە تایبەت بەسێ بابەتی جیاواز لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوون.

 

لە کۆبوونەوەیەی یەکەمدا تایبەت بوو بە لێژنەی داڕشتنەوەی تێمپلەیتی ماستەرنامە و دکتۆرا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ گشت پسپۆریە زانستی و مرۆڤایەتیەکان بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد و ئەندامانی لێژنەکە بەڕێوەچوو.

 

کۆبوونەوەی دووەم تایبەت بوو بە ئامادەکاری بۆ بەشداریکردنی پڕۆژەی ڕایز کە لەلایەن زانکۆکانی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت، ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت و زانکۆشمان بەشدارە لە چالاکیەکان و ئامادەکاریەکانی ئەم پڕۆژەیە.

 

لە کۆبوونەوەی سێیەمدا کە ئەویش بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕیوەچوو، تایبەت بوو بە لێژنەی یەکسانکردنی بڕوانامەکانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، لەڕێگای ئەنجامدانی سیمینار بۆ ئەم قوتابیانەی دەرچوی ڕاوندی سێ یەمی هەمان زانکۆن، بۆ یەکسانکردنی بروانامەکانیان لە پیشەیی بۆ ئەکادیمی.

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی خوێندنی تەکنیکی لە عێراق کرد

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی خوێندنی تەکنیکی لە عێراق كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆى پۆلیتەکنیکی باشوور میوانداریی کرا و له‌ شاری بەسرە بەڕێوەچوو.


لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی لیژنەی پڕۆژەی چاکسازیی خوێندن و مەشقی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق و راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، د.حامد خەڵەف ئەحمەد بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق و سەرۆکی زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی عێراق و هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی ئامادەی بوون، باس لە هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی خوێندنی تەکنیکی وپیشەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.


دوای پێشکەشکردنی گوتارەکان، ئەجێندای کۆبوونەوەکە خرایە روو کە لە میانی چەند تەوەرێکدا باس لە گۆڕینی پەیمانگا تەکنیکییەکان بۆ کۆلێژی پۆلیتەکنیکی لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان کرا، سیستەمی چوارچێوەی بڕوانامەی تەکنیکی و پیشەیی، پەیوەندی زانکۆکانی پۆلیتەکنیک لەگەڵ رێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان و کۆمپیانیاکان بەمەبەستی هەماهەنگی و رەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچووان، کردنەوەی بەشی زانستی نوێ کە گونجاوبن بۆ بازاڕی کار، هەروەها کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەیی هەنووکەیی خرانە بەرباس.

 

سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی کریسمس لە کریستیانەکان دەکات

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینی و جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی كریستیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆ و کەسوکاریان دەکات کە ئەمە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەنجومەنی زانكۆوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆمان و کەسوکاریان دەکەین، هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم، وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.