Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

مامۆستایەکی کۆلێژ بەشداری لە توێژینەوەیەک کرد.

مامۆستا (سەوزە سعدی سعید) لە بەشی (پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان)ی کۆلێژەکەمان بە توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (Spectroscopic and Radiation Shielding Properties of Er2O3 Nanoparticles Doped Silica Borotellurite Glasses) بەشداری لە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای داهێنان (ICEIT 2024) لە کۆلێژی ئەندازیاری زانكۆى سەڵاحەددین کرد ، کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆبەو یەکە کارگێڕیەکانی کرد .

بەرواری ٢٩-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد )ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (م کاروان عمر ) بەڕێوەبەری کارگێری ،سەردانی هۆبەو یەکە کارگێڕیەکانی کۆلێژیان کرد ، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە ئیش و کارەکان و بەرەو پێش بردنیان بەشێوەیەکی ئەکادیمی و سەردەمیانە .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری٢٨-١٠-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ، دواتر ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ تاوتوێ کرا سەرنج و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری ٢٧-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی ( میتێرمی سمستەرەکانی ٣ -٥ -٧ ) کرد ، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و چاودێری کردن لەپرۆسەی تاقیکرنەوەی ئەم وەرزە و گوێ گرتن بۆداواکاریەکان .

هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .