Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری٢٨-١٠-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ، دواتر ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ تاوتوێ کرا سەرنج و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری ٢٧-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی ( میتێرمی سمستەرەکانی ٣ -٥ -٧ ) کرد ، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و چاودێری کردن لەپرۆسەی تاقیکرنەوەی ئەم وەرزە و گوێ گرتن بۆداواکاریەکان .

هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی کرد .

بەرواری ١٤-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د کلثوم خالید ) بەرپرسی هۆبەی تۆمار و ( م کاروان عمر ) بەرپرسی کارگێری ،لەسەردانێکی مەیدانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی کۆلێژیان بەسەر کردەوە گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت و ئامادەیی زانکۆو ڕاگرایەتیان بۆ هەموو جۆرە گیرو گرفتێک چارەسەرێک دەربڕی کە خزمەت بە چینی قوتابیان بکات ، دواتر قوتابیان خۆشحاڵ بوون بۆ ئەم جۆرە بەسەرکردنەوانە سوپاسی ڕاگریان کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی قوتابیانی خوێندنی باڵای کرد .

بەرواری ١٤-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەردانی هۆڵی ( ECTS ) ی کۆلێژی کرد ، تێیدا قوتابیانی خوێندنی باڵا – ماجستێر پرۆپۆزەڵی خۆیان پشکەش دەکەن ، دواتر ڕاگر هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی هەر جۆرە هاوکاریەک کە پێویستیان بێت دەربڕی .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .