Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

لە ڕێورەسمێکدا قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی چارەسەری سرووشتی ئاشناکران بەناوەرۆک و ناساندی ئەم بەشە .

بەرواری ٤-١٢-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێزان ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێرو (دکتۆر مەهدی خالید ) سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی و ( پ ی د نجات جبار ) سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و بەشێک لە مامۆستاو فەرمانبەران ، ( رێکخراوی یەکێتی قوتابیان) ی کۆلێژ بەهەمەهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆلێژ هەڵسان بە چەند چالاکیەک بەبۆنەی هاتنی قوتابیان تازەوەرگیراو ،لەم چالاکیە قوتابیان ( حسن نجات و اسماء عصام ) ووتەو سیمنارەکانیان و چالاکیەکانیان بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد ،دواتر لەلایەن ڕاگرایەتی سوپسگوزاری و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە مەراسیمێکدا کرد .

ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٢/٣) وەفدێکی کۆلێژەکەمان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پ.ی.د. مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر و (د. ذکری علی عزیز) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و (م. ریبین ستار عثمان) بڕیاردەری بەش و (م. سەوزە سعدی سعید) بەشدار بوون لە مەڕاسیمێک لە بنکەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان ، لەمەڕاسیمەکەدا چەند چالاکیەک ئەنجام درا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

فێستیڤاڵێک بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان بەڕێوەچوو .

بەرواری( ٢-١٢-٢٠٢٤) لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سپۆنسەری دەزگای ( روانگە)و ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی فێستیڤاڵی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەژێر دروشمی ( کارکردن بۆ گۆڕینی کوالێتی ژیانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان ) بەڕێوەچوو ، سەرەتا ڕاگری کۆلێژ ( پ ی د مراد امیر احمد ) ووتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی پێشکەشکرد ، بەخێرهاتنی( شێخ حسن شێخ علاالدین) بەڕێوەبەری جێبەجێکار لەدەزگای ڕوانگە و ئامادەبووانی کرد ،دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ( پ د بۆتان مجید ئاسنگەر ) بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ ووتەی خۆی پێشکەش کرد ، دکتۆرە ( ذکری عزیز) ناوەرۆک و زانیاری لەسەر ئەم بەشە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سەردانی تاقیگە پراکتیکەکانیان کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

بانگێشتنامە

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٢/٢) کاتژمێر (١٠:٠٠) بەیانی ، لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.د ادریس محمد طاهر هرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ ی د . مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژ ، فیستیڤاڵێک ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەشی پەلی دەستکرد و پاڵشتەکان بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.