Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ هۆبە کارگێڕیەکان کۆبۆوە

بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە هۆبەکانی تۆمار و ئایتی و دارایی و میلاکات کۆبۆوە بە مەبەستی بە ئەلکترۆنی کردنی زانیاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە، هەروەها سەبارەت قوتابیان ئەوانیش زانیارییەکانیان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
بەڕێزیان ئەو هۆبانەی پەیوەستن بەم کارە ڕایسپاردن، کە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کارەکان ئەنجام بدەن.
بەڕێزیان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتیەک بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی بەڕێوە بچن.

         هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
        پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر       
١١/ ئەیلوول/٢٠٢٤

 

سەردان و بەسەر کردنەوەی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان

ئەمڕۆ ١١/ ئەیلول/٢٠٢٤
بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەگەڵ بەڕێز (مامۆستا طارق ويسى) یاریدەدەری ڕاگر لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی(٢٠٢٤- ٢٠٢٥) سەردانی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددانیان کرد.
لەلایەن سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەش پێشوازیان لێکرا. بەڕێزیان تاقیگەکان وهۆڵەکانی خوێندنی بەسەر کردەوە. دەست نیشان کەم و کوڕیەکانی کرد. بەڵێن پێدان هەرچی لە توانایدا بێت درێخی نەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەت بە قوتابیان ئەم بەشە بکرێت.

        هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
     پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر 

گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی پەیمانگە کرا

گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی پەیمانگە کرا

پێنجشەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٤/٩/٥
بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئاڵ و گۆڕ لە پۆستی ی.ڕاگری پەیمانگە و دوو سەرۆکی بەش کرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەستەی کارگێری ڕێکخراو،گشت سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان ئاڵ و گۆڕ لە پۆستی یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا بەڕێوەچوو کە تیایدا ( د.طارق ويسى صادق) لە شوێنی (مامۆستا محرم یاسین) وەک یاریدەدەری ڕاگر دەست بەکار بوو .
هەروەها (د.بیروان عبدالقادر علی ) لە شوێنی (د.مراد امیر احمد ) وەک سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو دەست بەکار بوو. ( م.ی. زانا عبدالرحمن حمد امین ) لەشوێنی ( م. دیار بکر صابر ) وەک سەرۆکی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان دەست بەکار بوو لە ڕێورەسمێکدا بەم بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی ڕێز لێنان و سوپاس و پێزانین بەخشیە هەریەکە لە مامۆستایان ( د. مراد امیر احمد) و ( مامۆستا محرم یاسین) و ( د. دیار بکر صابر ) لە پای ئەو خزمەتەی لە ماوەی ڕابردوو بە پەیمانگەیان کردوو.

                      هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
                 پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر 
                               ٥/ ئەیلول/ ٢٠٢٤

سەرۆکی زانکۆ پرۆژەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.د.ئازاد حەسەن قادر دزەیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، م.بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوبەری نوسینگەی سەرۆک زانکۆ، م.ئیزار بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان کرد و لە لایەن پ.ی.د. تیران جەمیل میرۆ پێشوازییان لێکرا.لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پڕۆژە نوێیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە سەیری پڕۆژەکانیان کرد و لەقۆناغەکانی کارکردن و گرفتەکانیان کۆلیەوە پێشنیار و رێنمایی پێویستیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو