Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان لەسەر ئامیری SMART STAT لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر

ئەمڕۆ بەرواری ٢/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) سەرۆکی بەشی پەرستاری (م.پشتیوان) و بەشێک لە مامۆستایان بەژداربوون لە خولێکی ڕاهێنان لە تاقیگەی بنەماکانی پەرستاری پێشکەوتوو لەسەر نوێترین ئامێری(SMART STAT PATIENT SIMULATOR)کە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دابینکراوە.

کورتەیەک دەربارەی ئامێری (سمارت ستات )SMART STAT Patient Simulator

 ئامێرێکی بێ وایەر و بێ بەستنە بۆ ھاوشێوەکردنی نەخۆشی گەورەساڵان کە بۆ ڕاھێنانی پزیشکی بەکاردێت. بۆ یارمەتیدانی پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی دروست کراوە بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و تواناکانی بڕیاردان لە ژینگەیەکی سەلامەتدا. دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپی ئایپادەوە سیمولەیتەرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەمەش ڕێگە بە ڕاهێنەران دەدات سیناریۆ پزیشکییە جیاوازەکان ھاوشێوە بکەن و بەدواداچوون بۆ ئەدای قوتابیان  بکەن.

ڕاگــری پەیمـانگـە لەگـەڵ بەرپرسـی بەشـەکـانی پەیمـانگـە کـۆبوەوە

ئەمرۆ (٢٦/١/٢٠٢٥) بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق )لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی پەیمانگە کۆبوونەوەو باس لە کێشەو گیروگرفتەکان و چۆنیەتی باشترکردنی کاروباری پەیمانگە کرا، وە هەریەکە لە بەرپرسی بەشەکان ڕاوبۆچونی خۆیان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانی پەیمانگە . ڕاگری پەیمانگە سوپاسی ئامادەبوانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیان .

کـۆبونەوەی ئەنجومـەنـی پەیمـانگـە ئەنجـام درا

ئەمڕۆ ٢٠.١.٢٠٢٥ ڕۆژی دووشەممە بەئادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیــران جمـیل پیـرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طـارق ويسـي صـادق) و گشت ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی ئاسایی چوارەمی ئەنجوومەنی پەیمانگە ئەنجام درا.

یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە بەشەناوخۆیی کوڕانی بەسەرکردەوە

یاریدەدەری ڕاگر بەشەناوخۆیی کوڕانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ١٢/١/٢٠٢٥ سەرلەئێوارە یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە د.طارق ويسی صادق بە یاوەری م. رەوەند سلێمان بەرپرسی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی و بەرپرسی هۆبەی بەشەناوخۆیی م. رێباز وە فەرمانبەرانی سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆیی. سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕانی قوتابیانی پەیمانگە کرد بۆ ئاگادار بوون لە نزیکەوە لە ڕەوشی بەشەناوخۆیەکەو بەدواداچوونی کەموکوڕیەکان وە چاودێری هەموو ئامێرەکانی سەلامەتی تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان وەک ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ئاگرکوژێنەوە وە پێداویستییەکانی قوتابیان.