ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرێز پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت و قایمقامی قەزای خەبات و لیژنەی ناوچەی خەبات و لیژنەی ناوچەی زانکۆ و لقی دەوروبەری قوتابیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، فیستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی خەبات لەژێر ناونیشانی (ژیانی راستەقینە تێکەڵی زانست و کولتوورە) بەڕێوەچوو.
ڤیستڤاڵەکە لە چەند بڕگە و بەشێکی هەمەڕەنگ پێکهاتبوو، کە بووە جێگەی دڵخۆشی ئامادەبووان، لە کۆتایدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و
بەشداربووان دەستخۆشی لە رێکخەرانی ڤیستڤاڵەکە کرا .
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/٥/٦













ڕۆژی شەممە رێکەوتی 12 ی نیسانی 2025 ، بەسەرپەرشتی بەرێز پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسول ڕاگری پەیمانگە ، بە ئامادەبوونی ڕاگر و ئەنجومەن و ماموستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان کرد.












ئەمرۆ پێنج شەممە ۲۰۲٥/٤/۱۰،لە ژێر چاودێری پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسول راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، گشت بەشە زانستیەکانی پەیمانگەکەمان گەشتێکی زانستییان بۆ کۆلێژی تەکنیکی شەقلاوە ئەنجام دا، بۆ قوتابیانی گشت بەشەکان، قۆناغی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێواران، بەسەرپەرشتی سەرۆک و بریاردەری بەش و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی بەیانیان و ئێواران، لە سەردانەکەدا سەرەتا لەلایەن م. محمد جمال محمد یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و م.زانا صالح مستەفا بهرێوبهری كارگێری پێشوازییان لێکردین.
دواتر قوتابیان سەردانی بەشی ئایتی و کارگێری کار و ڤێتەرنەر و هۆلەکانی خوێندن و تاقیگەی کشتوکالیان و کۆمپیوتەریان کرد،
مەبەست لە گەشتە زانستیەکە ئالوگۆری بیر و ڕای زانست و زانیاری بوو لەگەل قوتابییان و مامۆستایان.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/٤/۱۰