ئەمڕۆ چوار شـەممـە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 پ.د.ئیدریـس محەمەـد تـاهیـر هەرکی سـەرۆکی زانکـۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە یـاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایانی زانکۆمان بـەشـداریـان لـە سێیەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاریی و تەکنۆلۆجیای داهێنەرانە لە زانکۆی سەلاحەدین کرد.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، لەسەرەتای کۆنفڕاسەکە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی باسی لە گرنگی و کاریگەری تەکنەلۆجیا لەسەر کاری ئەندازیاری کرد و ڕۆڵی پسپۆڕانی ئەم بوارەی بۆ پێشخستنی ئەندازیاری بەگرنگ وەسفکرد.
ئەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەم دوو ڕۆژەدا 64 لەو توێژینەوانەی لە گۆڤاری زانکۆی سەلاحەدین پەسند کراون دەخرێنە ڕوو، لە ڕۆژی دووەم کۆڕبەندی لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆڵی تەلارسازە ناوەخۆییەکان دیاری دەکرێت.




