Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سیانزەیەمینی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سیانزەمینی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر کردەوە.

بەسەرکردنەوەی سەرۆکی زانکۆ بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بە ئامادەبوونی پ.ی.د.رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.سامان عبدالقادر بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خاتوو پەرێشان حاجی احمد بەڕێوەبەری سەنتەری کلاد لە زانکۆی سۆران، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی سیانزەمینی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو.

 تاقیکردنەوەکان بۆ بۆ گشت ئاستەکان لە کاتی بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەتەلیز لە وڵاتی ژاپۆن دەکات

د. شیلان محمد مستەفا، مامۆستا و توێژەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەتەلیز لە زانستی کیمیا و تەکنەلۆژیا (ICCST2024) لە شاری نەگۆیای لە وڵاتی ژاپۆن کرد، لەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە دا توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی:
Eco-Friendly Green Synthesis of Co²⁺ and Mn²⁺ ion Doped ZnO Nanoparticles for Silicon Solar cell Applications پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی 6-8ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو، کە تیایدا کۆمەڵێک لە ئەکادیمیست و توێژەری پسپۆڕی نێودەوڵەتی بەشداربوون لە بوارە هەمەجۆرەکانی زانست و تەکنەلۆژیا. https://iccst2024.lmsii.org/ 
هەروەها لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە دوو سەمپۆزیەمی نێودەوڵەتی گرنگ بەرێوەچوون و توێژەرەکەی زانکۆ بەشداری تێدا کردن، سیمپۆزیۆمەکان:
• ⁠سەمپۆزیەمی جیهانی سێیەم لە سەر زانستی ماددە و ئەندازیاری (SMSE2024)
• سەمپۆزیەمی جیهانی دووەم لە سەر سیستەمە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان (SISED2024).

لەم ڕووداوە زانستیە پلاتفۆرمێکیان دابین کرد بۆ گفتوگۆی ئەکادیمی، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی لە نێوان توێژەران و زانایانی جیهان.

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تعزی وڵاتی یەمەن واژۆکرا

ئەمرۆ پێنج شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، پێشوازی لە شاندی باڵای زانکۆی تعزی وڵاتی یەمەن بە سەرۆکایەتی د.محەمەد محەمەد سەرۆکی زانکۆی ناوبراو وشاندی یاوەری کرد.

 

دیدارەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێری و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا ، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

شاندەکە پێک هاتبوون لە د.محەمەد محەمەد سەرۆکی زانکۆی تعز، د.ریاز جێگری سەرۆکی زانکۆ ، د.بەسام المحادین بەڕێوەبەری تۆماری ئەنجومەنی عەرەبی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی زیاتر بەروەپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا، بۆ ئەمەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆ کرا.


واژۆکردنی یاداشتەکە لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ پەرەپێدان بەکاروباری زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوە لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ تۆمار و دارایی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕێکدەخات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024 بە ئامادەبوونی  پ.ی.د. بۆتان مجید احمد ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە بەرێوەبەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وۆرکشۆپێک لە سەرۆکایەتی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

 
وۆرکشۆپەکە بۆ پێدانی ڕێنمایی تەواو بۆ ئەدمین و تۆمار و دارایی زانکۆ و پەیمانگەکان تایبەت بە ڕێکخستنی کرێی خوێندن رێکخرابو، کە لەلایەن مامۆستایان (یاسین حەمید رەشید و گۆران مەغدید کەریم) پێشکەش کرا.