Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

شاندێکی زانکۆ بەشداری لە یەکەمین کۆنفرانسی ناوچەیی عەرەبی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەلی دەستکرد و پالپشتەکان لە وڵاتی ئوردن دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر لە کۆلێژی تەکنيكی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەكان بە سەرپەرشتی د.زكرى عەلی عەزیز سەرۆکی بەشی ناوبراو، بەشێک قوتابیانی دەرچووی هەمان بەش لە زانکۆکەمان ئەوانیش (شهلاء عباس، محمد سليمان، فاروق خالد، محمد قاسم، و ئیوب خلیل) بەشداری لە یەکەمین کۆنفرانسی ناوچەیی عەرەبی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەكان لە وڵاتى ئوردن دەکەن
کۆنفرانسەکە لە رۆژانی ٢-٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بەرێوەچو، کە لەم کۆنفرانسەدا پێنج توێژینەوە لە لایەن قوتابیانی دەرچووی زانکۆمان پێشکەشکران بە ناونیشانەکانی:


1. Comparative Analysis: Polypropylene vs. Lamination for Transtibial Socket Designs
2. Ischial Containment Versus Quadrilateral Sockets Satisfaction for Unilateral Transfemoral Amputee
3. Complications After Using Transtibial Prosthesis in Diabetic Patients
4. Operating Mechanical Terminal Device Using an Electrical Circuit Via a Myo Muscle Sensor
5. The Effect of Different Orthotic Insole Designs in Reducing the Pressure on the Plantar Surface of the Foot

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی زنتانی وڵاتی لیبیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

ئەمرۆ سێ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، پێشوازی لە شاندی باڵای زانکۆی زنتانی وڵاتی لیبیا بە سەرۆکایەتی د.محەمەد ئەحمەد ئیمبارک دقالی سەرۆکی زانکۆی ناوبراو وشاندی یاوەری کرد.

 

دیدارەکەدا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی زانستی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، بۆ ئەمەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژووکرا.


واژووکردنی یاداشتەکە لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ پەرەپێدان بەکاروباری زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوە لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە.

 

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆ کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر،بەیاوەری بەڕێوبەری نووسینگە سەردانی بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێری کرد، لەگەڵیان کۆبویەوە بەمەستی ڕێنمایی کردنیان سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو (8472) قوتابییەی ناویان لە کۆلیژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان هاتۆتەوە.

دوای دەستخۆشی،ڕۆڵی تۆماری گشتی بەرز نرخاند لەکارەکانیان، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە قوتابیانی وەرگیراو کرد بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، تۆماری گشتی ڕاسپارد کە ئامادەکاری تەواوبکەن بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەموو کارئاسانیێک بکرێت بۆ جی بەجێکردنی و ڕایکردنی کارەکانی قوتابیان لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، هەروەها داوای کرد بەپشوو درێژییەوە کاربکەن جیاوازی لەنێوان هیچ کەسێکدا نەکەن هەمووان بە یەک چاو سەیربکرێن.

جێگای ئاماژەیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی دووەمی 2024،(8472) قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەرگیراون ،شایەنی باسە ئەم ڕێژەیەی قوتابییە کە لە زانکۆکەمان وەرگیراون دابەش دەبن بەسەر (7) کۆلێژ و (6) پەیمانگەی تەکنیکی سنوری زانکۆکەمان.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا دەکات

بەئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر بانگهێشتی کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەشداریی کرد لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا.

لە رێوڕەسمەکەدا کە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتاران، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرد.