رێکەوتی:٢٠٢٣/١٠/١٠ لە ژێر چاودێری بەڕێز/ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەشی پشکنینی چاو لە پەیمانگە لە ڕۆژی جیھانی بینایی، وۆرکشۆپێکی لە ژێر ناونیشانی (( چاومان دەپارێزین )) لەلایەن پ.ی.د موراد امیر احمد سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو پێشکەش کرا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٢٠٢٣/١٠/٢ بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێربە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د یوسف مصطفى رسول ياريدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەڕێز م. کەمال محمد عبدالله بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری نوێنەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی و بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان لەومامۆستایانەی لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری پلەی یەکەمیان لە ساڵی خوێندنی: ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەدەست هێناوە
ڕێکەوتی:٢٠١٣/٩/٦ بەڕێز پ.د. ادریس محمد هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە سەردانێکی بۆ پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە لایەن بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا پێشوازی لێکرا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵی لێژنەی ئەزموونەکان و تاقیگەی بەشی سڕکردنی بەسەر کردەوە دوای نۆژەنکردنەوەیان
هۆیەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکانی
پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر
٢٠١٣/٩/٦
بە ناوی سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر. بەبۆنەی دەست پێکی ساڵی نوێ ی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان خۆشەویست دەکەین. دەخوازین ئەم ساڵی خوێندن ببێتە هۆی سەرکەوتنی زیاتری پەیمانگەکەمان.
وەک ئاشکرایە ساڵانە کۆمەڵێک قوتابی لە سەرجەم بەشە زانستیەکانی پەیمانگا دەردەچن بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی کوردستان. هیوامان وایە ئەم ساڵیش ساڵێکی پڕ دەسکەوتی زانستی بێت بۆ پەیمانگاکەمان. دووبارە تەمەنای سەرکەوتن بۆ قوتابیانمان دەخوازین.