Author Archives: srwa mustafa

سێیەمین کۆنفراسی توێژینەوەی زانستی قوتابیان

ڕێکەوتی: ٢٠٢٣⁄٥⁄١٤
مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەشدار بوون لە سێیەمین کۆنفراسی توێژینەوەی زانستی قوتابیان، کە لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران

بەناوی بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر لە ڕۆژی جیھانی پەرستاران پیرۆزبای لە سەرجەم پەرستارانی جیھان و کوردستان دەکەین لەم یادە ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە خزمەت کردنی ناوەندە تەندروستیەکان

سەردانی سەرۆکی زانکۆ

ئەمڕۆ ڕێکەوتی:٢٠٢٣/٥/٣
بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێری کرد. لەلایەن بەڕێز پ.ی اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر پێشوازی لێکرا. دواتر سەردانی بەشە زانستیەکانی پەیمانگای کرد و ھۆڵ وتاقیگەکانی قوتابیانی بەسەر کردەوە