Author Archives: sarmand hameed

مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداریی لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ئابووری کاربۆن دەکات

د.شارا کمال محمد سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای پیتڕۆڵ لە کۆلێژی تەکنەلۆجی زانکۆمان بە نوێنەرایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە کۆنفرانسی ئابووری کاربۆن لە بەغدا کە لە ماوەی (٢١-٢٢-٥-٢٠٢٥) بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ گۆرانی کەشوهەوا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.

کۆنفرانسەکە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراق – کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن، بانکی ناوەندی، و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێکخرابوو.

گرنگترین بابەتەکان کە لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا
بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تەوەری سیاسەت و یاسادانان و ئاراستەکردنی حکومەت بەرەو ئابووری سەوز .
٢-تەوەری میکانیزم و کۆنتڕۆڵکردنی کارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن لە عێراق.
٣-ناوەندی بازاڕ و گرێبەستی کاربۆنی نێودەوڵەتی و نیشتمانی.
٤-تەوەری هاوکاری نێوان کۆمپانیا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن
٥- تەوەری پڕۆژەکانی باشترکردنی ژینگە و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و تەکنەلۆژیای سەوز

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەسەر دەکاتەوە

پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیەی کرد و لەلایەن راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازیی ليکرا.

لە دانیشتنێکدا تاوتوێی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک و پڕۆسەی بۆڵۆنا هەروەها گۆڕینی ناو و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە چەند بەشێک و گونجاندنیان لەگەڵ پێویستی بازاڕی کار و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندار بە کاروباری زانستی و پەیمانگای تەکنیکی کۆیە کرا.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هاوکات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن.

هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پەیمانگای تەکنیکی کۆیە، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی هۆبەکانی تۆمار و کاروباری زانستی کرد و لەگەڵ بەرپرس و فەرمانبەرانی هۆبەکان گفتوگۆی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.



 

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ م.بهزاد ‌‌حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان، سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی کرد و لەلایەن راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازیی ليکرا.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

پ.د.ئازاد حسن قادر دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لێکردن.

 

 

مامۆستایەکی زانکۆمان لە چوارچيوەی پڕۆژەی +Erasmus سەردانی پۆڵەندا دەکات

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و لە میانی پڕۆژەی Erasmus+ و ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی، د.کۆچەر خەسرۆ ساڵح سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە زانکۆمان بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی زانکۆی مۆزه‌فیزیكا لە وڵاتی پۆڵەندای کرد.

د.کۆچەر خەسرۆ ساڵح لە ماوەی مانەوەی لەو زانکۆیەدا، چەند وانەیەکی پێشکەش بە قوتابیانی زانکۆکە کرد کە بووە مایەی سوودگەیاندیان.

هەروەها سیمینارێکی دەربارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پێکهاتەی زانکۆکە و سیستەمی خوێندن و کولتووری کوردی پێشکەش کرد.

هەر لە میانی سەردانەکەیدا، سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە زانکۆمان چاوی بە بەرپرسانی باڵای زانکۆی مۆزه‌فیزیكا کەوت و قەڵغان و دیاری تایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێشکەش کردن.

جێی ئاماژەیە، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و لە میانی پڕۆژەی Erasmus+ و ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی ساڵانە مامۆستایەکی زانکۆمان دەچێتە زانکۆی مۆزه‌فیزیكا لە وڵاتی پۆڵەندا و مامۆستایەکی ئەو زانکۆیەش بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ گوتنەوەی چەند وانەیەک سەردانی زانکۆمان دەکات.

هەروەها ئەمساڵ چوار قوتابی کۆلێژەکانی تەکنیکی کارگێری و تەکنیکی ئەندازیاری بۆ خوێندنی سیمسته‌رێک لە زانکۆكانی وارشۆ، لايڤ ساینس، مۆزه‌فیزیكا چوونە وڵاتی پۆڵەندا.

جێی ئاماژەیە، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە پشتیوانی دارایی دەکرێت.