Author Archives: Hallo Majed

قوتابیانى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بەسەرکەوتوویی مەشقی هاوینەیان لەسەلتەنەتى عومان ئەنجامدا

رۆژی دووشەمە 31ـی تەمموزی 2023، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی. د.نجیب توما بتو بەئامادەبوونی د.ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و د.سەرسام خلیل بەرێوەبەری تۆماری گشتی پێشوازییان لەقوتابیانی کۆلێژەکانى زانکۆمان کرد کەبەمەبەستی ئەنجامدانى مەشقی هاوینە سەردانى وڵاتی عومانیان کردبوو.

لەو چاوپێکەوتنیان لەسەرۆکایەتی زانکۆمان لەلایەن ئامادەبووان داوایان لێکرا کەباسێکی گەشتەکەیان بکەن، دواتر قوتابیەکان بەگرنگییەوە تیشکیان خستەسەر مەشقەکەیان و سودی زۆریان لەو سەردانە بینیوە. هەروەها قوتابییان ئاماژەیان یەوەکرد کە لەوێ سیمینارییان پێشکەش کردووە و تیایدا باسی سەرکردەکانی کورد و کولتوری هەرێمی کوردستانیان گەیاندوە بە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە، و گەشتەکەیان بە سەرکەوتوانە وەسفکرد و دڵخۆش بوون، هیوایان ئەم جۆرە گەستانە بەردەوامییان هەبێت لەساڵانی داهاتوو.

 

ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان دەکەن

رۆژی 24ـی تەمموزی 2023 دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەکو بەشدارێکی کارا لە پڕۆژەی جسور کە لە لایەن رێکخراوی WFP و یونسێفەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپێک بە ناوی (TOT) کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و قوتابییان لەناو کۆمەڵگا (المهارات الحیاتیة- Life Skills) کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری سلێمانی لە هۆتێل تایتانیک بەرداوام بوو.

ئەم وۆرکشۆپە بەشێکە لە پڕۆگرامی #جسور کە لە لایەن رێکخراوەکانی (WFP و یونسێف)ـەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و کوردستان.

مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەند زانکۆیەکی تر بەشداری ئەم وۆرکشۆپەیان کرد بە مەبەستی راهێنانی مامۆستاکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی قوتابییان و گەنجانی کۆمەڵگە لە کوردستان و عێراق.

 

وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکانی تەکنەلۆجی، تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێربەرێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.ی. نەجیب توما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێز مامۆستا کۆڤان عومەر بەرپرسی سەنتەری  گەشەپێدان بۆ کار و راگری کۆلێژەکانی تەکنەلۆجی ، تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر ، وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکان لەلایەن دامەزراوەی المحطة – The Station بەرێوەچوو.

پرۆگرامەکە تایبەت بوو بەئامادەکردنی ڕاهێنەران و پێدانی ڕاهێنان بە لاوان لە بواری کارسازی ‎کە لەلایەن ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی (GIZ) وە نوێنەری وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری (BMZ) پاڵپشتی دارایی دەکرێت، وه بە سپۆنسەری کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن دامەزراوەی المحطة بە بەشداری 160 قوتابی جێبەجێ کرا.

لە کۆتاییدا بروانامەی دامەزراوەی the station هەماهەنگی رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی و korek telecom بەخشرا بەبەشداربووان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمی ماڵئاوایی و کۆتایی هاتنی مەشقی هاوینە بۆ شەش قوتابی فەڵەستین رێکدەخات

رۆژی دووشەممە 24ـی تەمموزی 2023 لەهۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابیان و هەریەکە لە بەرێوەبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، تۆماری گشتی و کارگێڕی، مەراسیمی کۆتایی هاتنی مەشقی هاوینەی شەش قوتابی فەلەستین بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا قوتابیەکان بە هاوبەشی سیمینارێکیان پێشکەشکرد تیایدا سوپاسی هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خەڵکی کوردستانیان کرد و لە بارەی گەشت و گەڕان و سەردانیکردنەکان و ئەو زانیاریانەی وەریانگرتووە و فێری بوون دوان، یەکێک لە قوتابیەکان بەزمانی کوردی سوپاسی هەڵوێست و هاوکاری سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایانی کرد کە تەواو هاوکاریان کردوون و سوودی زۆریان لەو گەشتە زانستییە بینیوە.

دواتر لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوبەرەکانەوە بڕوانامەی بەشداریکردن و ئاڵای کوردستان پێشکەش بە قوتابییەکان کرا،

دوای کوتایی هاتنی سیمینارەکە سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس هەرکی پلاکێتی زانکۆی بەخشییە قوتابیەکان هیوای خواست کە گەشتەکەیان پڕ لە زانست و زانیاری بووبێت، هەروەها قوتابییەکانیش دووبارە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد و لۆگۆی زانکۆی فەڵەستینیان پێشکەش کرد.

مەشقی هاوینەی ئەم قوتابییانە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو لە رێکەوتی 9ـی حوزەیران تاکو 27ـی حوزەیرانی 2023 و لەو ماوەیەشدا مەشقیان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر ئەنجامدا و سەردانی چەندین شوێنی کولتووری و گەشتیارییان کرد بەمەبەستی شارەزابوونی زیاتری کورد و کولتووری کوردی و ناوچە جیاوازەکان.