بانگێشتنامە

بانگێشتنامە

..ئەنجامدانی وۆرک شۆپ..

ناونیشان:
(Complications of . H Pylori and methods of diagnosis.

پێشکەشکاران:
/ پ.د. نجات جبار احمد
٢/ د. زید نبیل الیا

ناونیشان:
کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ،کەمپی یەکی زانکۆی پۆلیتەکنیک هەولێر ، هۆڵی (ECTS) .
کات: (10:00) .
بەروار: ( ١١-٢-٢٠٢٥) .

مامۆستایەکی کۆلێژ بەنوێنەرایەتی ڕاگرایەتی کۆلێژ بەشداری لە وۆرک شۆپێکی زانستی لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجە کرد .

ئەمڕۆ رێکەوتی (٤-٢-٢٠٢٥) ، لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە، بەڕێز (پڕۆفیسۆر د.کاروان سلو نجم )بە نوێنەرایەتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەشداری کرد لە وۆرکشۆپێکی زانستی، لە ژێر ناونیشانی
(Shield Your Cell: Foods as Prevention)
کە ڕێکخراوە لەلایەن بەشی خۆراک و پارێزی و بەشی تەکنیکەکانی پزیشکی تیشک لە فاکڵتی زانستە کرداریەکان / زانکۆی نێو دەوڵەتی تیشک .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبۆوە .

بەرواری (٤-٢-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبۆوە سەرەتا ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کردو دواتر لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە زانیاریەکانی خستەڕوو ، دواتر بەیاوەری بەڕێوەبەری کارگێڕی ( م کاروان عمر ) باسیان لەچۆنیەتی پابەند بوون بە ڕێکارەکانی ئالیەتی دەوام کردن و دانانی میکانزمێک بۆ پەیڕەوکردنی لە ڕۆژانی دەوام ،گەنگەشەی بیروڕاکان لەنێوان ئامادەبوان کرا ، ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ئامادەیی هەموو ئاسانکاری و هاوکاریەکیان دەربڕی بۆ بڕینی ئاستەنگ و بەربەستەکان تا خزمەتێکی جوانی ڕەوەتی بەرەوپێشبردنی خوێندن و کارە کارگێریەکان بکەن .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربەشداری لە سیمپۆزیەمی ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لەهەرێمی کورستان عێراق ، کرد .

بەرواری (٤-٢-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە سیمپۆزیەمی ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لەهەرێمی کوردستان – عێراق لەلایەن کۆلێژی پەروەردە /بەشی بایلۆجی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر بەرێوەچوو .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .