پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکاندا، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕییان کرد و لەلایەن راگر و یاریدەدەری راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پێشوازییان لێکرا.
دواتر یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.
یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشیان لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشیان لێکردن.
هەریەک لە محسن شریف صالح راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و م.هەوری عبدالواحد یاریدەدەری راگر یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بوون لەو بەسەرکردنەوەیەدا.
لەلایەکی دیکەوە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیارییان کرد و لەلایەن پ.د.ئەیاد زەکی صابر راگری کۆلێژ و د.بازیان یونس پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی کۆلێژ بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ کرا کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کۆلێژی ناوبراو دەست پێ بکات.