پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکاندا، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی لە هەریەک لە کۆلێژی تەکنەلۆجی، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی لە کەمپی یەکی زانکۆمان کرد و لەلایەن راگر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگەوە پێشوازیی لێکرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هاوکات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لێکردن.
هەریەک لە پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و پ.ی.د.سرسام خلیل شوانی راگری پەیمانگای تەکنیکی کارگێری و م.بهزاد حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون لەو بەسەرکردنەوەیەدا.