دوای تەواو بوونی ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی نێودەولەتی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ماموستایان بەسەرپەرشتی کۆلیجی پۆرتڤل لە کالیفۆرنیا و بە هاوکاری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بڕوانامەی سەرکەوتن بەسەر ماموستایان دابەش کرا.
ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥ لە مەرسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی شاندی کۆلیجی پۆرتڤلی ئەمریکی لە ژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ د.ادریس محمد تاهر ) بە و ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بروانامەی سەرکەوتن بەخشرایە ئەو ماموستایانەی بەسەرکەوتوویی بەشدارییان کردوە لە خولەکە کە بۆ ماوەی پێنچ مانگ بەردەوام بوو و سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی ئەرکەکان.
شایەنی باسە ماموستایان ( م. میدیا فاضل جليل ) ماموستا لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و ( م. احمد هشام سلمان) ماموستا لە بەشی سڕکردن و ( م. عادل عثمان عبدالله) ماموستا لە بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان بەشداربوون لەخولەکە و ئەنجامی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر







