Daily Archives: ئایار 19, 2025

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کرمانج عزەت بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.د.ازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری پەیماگای تەکنیکی چۆمان بەڕێوەچوو.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فێستیڤاڵەکە کە بەرهەمی کاری زانستی قوتابیان بوو، سەرۆکی زانکۆ و بەشداربووان دەستخۆشیان لە رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە کرد.