ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ی5ی2025 ، بەئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری بەڕێز د. میدیا عەلی ئیبراهیم و بڕیاردەری بەش بەڕێز م. چنار مستەفا محەممەد و مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی چوارەم ، سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری مەڕاسیمی ماڵئاوایی بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەم سازکرد…
شایانی باسە لەو مەڕاسیمەدا بەرێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری کرد کە ئەم مەڕاسیمە شایستەی بۆ قوتاببیان سازکردووە و بەچڕوپڕی ئاماژەی بە سەرکەوتنی قوتابییان کرد و هیوای ئایندەیەکی گەش و باشترین هەلی کاری لە بواری تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەر و سیستەمی زانیاری بۆ خواستن کە دەتوانن لە بازاڕی کار و نیشتیمانی خۆیاندا خزمەتێکی باش بکەن ، دواتر هەریەک لە بەڕێزان د. بازیان یونس محی الدین و د. میدیا عەلی ئیبراهیم و م. چنار مستەفا محەممەد و مامۆستایان و قوتابییانی سەرکەوتوو نوێنەری قوتابییان بەچەند پەیڤێکی زانستی کاریگەر پیرۆزباییان ئاراستەی قوتابییان کرد و هیوای سەرکەوتنی هەمیشەییان بۆخواستن …
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرا بە هەریەک لە نوێنەری قوتابییانی قۆناغی چوارەم و نوێنەری گشتی قوتابییانی بەشەکە ، هەروەها سوپاس و پێزانین بەخشرا بەو قوتابیانەی بەردەوام هاوکاری هاوپۆلەکانیان بوون ،
بە هەمان شێواز لە لایەن قوتابییانی قۆناغی چوارەم ، سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێزان سەرۆکی بەش و بڕیاردەری بەش کە دڵسۆزانە ئەرکە کارگێڕی و زانستییەکانیان لەبەشەکەدا ڕاپەڕاندووە و ماندووبوونیان بەرزنرخاندن …..