لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی ززانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری هەلستان بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی زانستی بەناونیشانی (گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ پێویستی بازاڕی کاری سەردەم).
لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا ڕاگری پەیمانگا وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی وۆرک شۆپەکەی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری م.ی.سرود جلال عثمان و م.ی.فرست فاخر و م.ی.سۆزان سلێمان مغدید و م.ی.ازاد مقداد علی و م.ی.هۆگر محمد رسول و خاوەن کۆمپانیای بواری ئایتی و دەرچووانی بەشی ئایتی کە خاوەن کارن، هەر یەکە و بە جیا بابەتی خۆیان پێشکەش کرد.
لەکۆتاییدا بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر بەشداربووان و ئامادەکارانی ۆرک شۆپەکە دابەشکرا.