لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، رێوڕەسمى کۆتایی خولی چوارەمی ئاخاوتن و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە فەرمانبەرانی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا کە پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ ئامادەی بوون، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدانی زانستی بەخێرهاتنی ئامادەبوونی کرد و دەستخۆشی لە فەرمانبەران کرد بۆ بەشدارییکردنیان و هیوای خواست کە ئەو جۆرە خولانە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی زمانی ئاخاوتن و پەرەپێدانی ئینگلیزی لە بواری کارکردنیان و سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستایانی خولەکە کرد.
دواتر پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە وتەیەکدا دەستحۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی و سەنتەری زمان و مامۆستایان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم خولە و هیوای خواست کە فەرمانبەرانی بەشداربوو سوودیان لە ناوەڕۆکی خولەکە وەرگرتبێت و لە ئاخاوتننی رۆژانەدا بتوانن سوود لە زمانی ئینگلیزی وەربگرن.
لە کۆتاییدا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زنکۆ، بروانامەی رێزلینان بەخشرا بەمامۆستایانی خولەکە و بەشداربووانیش بروانامەی بەشدارییکردنیان پێ بەخشرا.
جێی ئاماژەیە، خولی چوارەمی ئاخاوتن وپەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە فەرمانبەرانی زانکۆ بۆ بەهێز کردنی زمانی ئینگلیزی بۆ ماوەی (١٠) رۆژ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی و دهزگاى University Institute ئەنجامدرا و خولەکە لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.









































































































