یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی قوتابیانی زانکۆمان بەڕێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی چالاکییەکانی وەرزشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆمان پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، خولێکی تۆپی پێی بۆ قوتابیانی زانکۆمان کردەوە.

دوای بەڕێوەچوونی یارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی چـواری ئایاری ٢٠٢٥، یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان تیپی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تیپی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی یاری کۆتایی خولەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو، تیپی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە تیپی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بردەوە و بووە براوەی خولەکە.

لە کۆتاییدا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانەوە، خەڵات بەسەر تیپی براوەی یەکەم و براوەی دووەم، داوەر و باشترین یاریزان و گوڵکار و گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتییەکە دابەشکرا.