Monthly Archives: نیسان 2025

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکەم جار تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد دەخاتە بەر دەستی قوتابییانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆیەکەم جار تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکردی خستە بەر دەستی قوتابییانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەردەمیانە و بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە رێگەی ئامێری زیرەکەوە وانەکانیان بخوێنن.

ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدارانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، ئامێرێکی تەکنەلۆجی لەسەر شێوەی مرۆڤ خستە خزمەتی قوتابیانی  پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر.

ئامێرەکە کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەکاردەهێندرێت، هاوشێوەی مرۆڤە و وەک نەخۆش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و قوتابیان لەبری ئەو وانە کردارییەکانیان لە نەخۆشخانەکان بخوێنن، دەکرێت لەسەر ئامێرە بیخوێنن و هاوشێوەی مرۆڤی نەخۆش بەشێوەی ژیری دەستکرد و تەکنەلۆجیا مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ هەنگاوەکانی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی زانکۆ و هاوتەریب لەگەڵ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی هۆل و تاقیگەی نوێ لەسەر ئاستی گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان، هاوکات ئامێر و تەکنۆلۆجیای سەردەم دابین دەکات دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەسەر داهات زانکۆ و دابینکردنی خەرجی لە رێگەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە چەندەها ئامێر و مایکرۆسکۆب و کۆمپیوتەر دابینکران  بۆ ئەم ساڵیش لە بەرنامە و ستراجییەتی کاردا هەیە کە چەندین ئامێر و تەکنەلۆجیای نوێ دابین بکات.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی ڕۆژی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ نیسانی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدارانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاسۆ – زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی، لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر فێستیڤاڵی ڕۆژی پەیمانگە بەڕيوەچوو.

لەدەستپيكدا چالاکییەکەدا، پ.ی.د.تیران جەمیل ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر  لە وەتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد، و تیشکی خستە سەر فێستیڤاڵی ڕۆژی پەیمانگە، وەکو چاڵاکییەکی زانستی و هونەری و کولتووری بە هاوکاری قوتابیان و مامۆستایانی هەر هەشت بەشەکەی پەیمانگە و بەتایبەتی فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت.

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سوپاسی سەرجەم کۆمپانیا بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکەی کرد کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە پێدانی زانیاری لەسەر کارەکانیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ قوتابیانی پەیمانگەکە بەتایبەتی و سەرجەم قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە گشتی.

دواتر بەڕێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا لە دوای بەخێرهێنانی میوانەکان، سوپاس ڕاگرایەتی پەیمانگەی کرد کە بە جوانترین شێوە فێستیڤاڵەکەیان ڕێکخستوەو، ئومێدی بەردەوامی ئەم جۆرە چاڵاکیانە خواست لەسەرجەم کۆليژو پەیمانگەکاندا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە خودی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆ بە بایەخەوە دەڕوانینە چاڵاکییە زانستییەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکانمان، بەتایبەتی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بە یەکێک لە گرنگترین پەیمانگە و کۆلێژ تەکنیکییەکان دەزانن، چونکە ئەم پەیمانگەیە و تەواوی کۆلێژ و پەیمانگەکانی دیکە ساڵانە زۆرترین کادیرو دەرچووی بەشەکانیان لە بازاڕی کار هەلی کاریان بۆ دەڕخسێ، بەتایبەتی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی کە دەرچووەکانی لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت خزمەت بە هاووڵاتییان دەکەن.

لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژە بەوەدا کە وەک زانکۆ ئامێرێکی پێشکەوتوویان پێشکەش بە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی کردووە کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکان ئەم ئامێرە پێشکەوتووە کاری پێدەکرێت و تەواوی ئامادەیی نیشاندا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشە پزیشکیەکان و سەرجەم بەشەکانی دیکە.

پاشان سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووان بەشەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە و دەستخۆشیان لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووان خواست.

 

ڤیســتیڤاڵــی ڕۆژی پەیمــانگــە بەڕێوەچـوو

ئەمڕۆ (١٠/٤/٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ (پ.د.ئیدریس محمد تاهیرهەرکی ) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ (پ.ی د. ئازاد حسن) و (پ.ی.د بۆتان مجید حداد )و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ وڕاگری پەیمانگە( پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ)وبەرپرسی ناوچەی ئاسۆ (د.ئامانج نجم الدین برادۆستی) یاوەرانی و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق)و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە ومامۆستایان فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ڤیستیڤاڵی ڕۆژی پەیمانگە بەڕێوەچوو.
کەپێک هاتبوو لەم چاڵاکیانەی خوارەوە :
قوتابیان بەهرەکانی خۆیان پێشکەش کرد
بەشداریکردنی کۆمەڵیک کۆمپانیای پزیشکی
وە ڕەخساندنی هەلی کار و وەرگرتنی سیڤی پیشاندانی بابەتەکانیان

هەروەها کردنەوەی تاقیگەی پێشکەوتووی زیرەک بۆ بەشی پەرستاری
لە کۆتایی ڤیستیڤاڵەکە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رێکخەرانی ئەم ڤیستیڤاڵە

کۆبوونەوەیەک لەنێوان تیمێکی زانکۆمان و تیمێکی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو

بەمەبەستی دانانی بەرنامە و میکانیزمی کاری هاوبەش، کۆبوونەویەوەک لەنێوان تیمێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

 

سێشەممە رێکەوتی ٨ی نیسانی ٢٠٢٤،  پ.ی.د.سەرسام شوانی – ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر پێشوازیی لە ئەندازیار ناز جەلال بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای کرد.

 

لەسەرەتادا کە پ.ی.د.هەتاو کریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، م.بەهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و  مكرم فائق بەرپرسی بەشی یاسایی پارێزگای هەولێر و د. دڵزار بکر قادر ئامادەی بوون، ئەندازیار ناز جەلال وێرای سوپاسی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کرد بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە، هاوکات کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو و رایانگەیاند کە ئامانجی سەردانەکەیان دروستکردنی هەماهەنگییە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک سیمینار لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لە زیان و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و هاندانی قوتابیان بۆ بەشداریکردن لە خولی تایبەت بە چۆنییەتی ئامادەکردنی سیڤی و دۆزینەوەی هەلی کار کە بڕیارە بە هاوبەشی بۆ قوتابیانمان بکرێتەوە تاوەکو قوتابیان لەدوای دەرچوونیان ببنە خاوەنی کاری خۆیان، هەروەها داوایان کرد کە سوود لە ئەزموون و شارەزایی مامۆستایانی زانکۆمان وەربگرن لەمبارەیەوە.

 

لای خۆیەوە ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەناوی خۆی و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پشتیوانی خۆی بۆ بیرۆکە و دەستپێشخەرییەکەیان دووپات کردەوە و رایگەیاند کە ئەرکی زانکۆ تەنها مەعریفە و پێگەیاندنی قوتابیان نییە، بەڵکو دەبێت زانکۆ بەشێک بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە و کارەکانیشی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت ، راشیگەیاند کە پێشتریش وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەوا بوارانەدا کاریان کردووە لەوانەش ساڵی رابردوو پڕۆژەکیان بۆ خزمەتکردنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی کردنەوەی خولی تایبەت بە فێربوونی زمان تاوەکو ببێتە پاڵپشتییەک بۆ تواناکانیان ئەنجامدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاری خۆبەخشی و گرنگی کاری خۆبەخشی و چەندین تەوەری دیکە کرا و لەمبارەیەوە هەردوولا باسیان لە پێویستی هەماهەنگیی و لێکنزیکبوونەوەی زیاتر کرا ،

هاوکات باس لەوەشکرا کار بکرێت بۆ ئامادەکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا تاوەکو سەرجەم بیرۆکە و پێشنیارەکان لەنێویدا جێگیربکرێت و بکرێتە بنەمای کاری داهاتوو.