Daily Archives: نیسان 20, 2025

شاندێکی زانکۆمان بەشداریی لە کۆنفرانسی نێودەولەتی (وزەی نوێ بووەوە) دەکات

شاندێکی زانکۆمان کە پێکهاتبوو لە پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆمان بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و پ.ی.د.هێمن کاکەخان مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەشدارییان لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (وزەی نوێ بووەوە) کرد لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی زانکۆی تەکنیکی باکوور و هاوکاری زانکۆی پوترای مالیزی کرد.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا، شاندی زانکۆمان سڵاو و رێزی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان گەیاندە پ.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وهیوایان خواست بڕیار و دەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە سوود بە هەمووان بگەیەنێت.

 

نوێنەری زانکۆمان بەشداریی لە ٣٠هەمین دیداری زانکۆکان بۆ ئالوگۆڕی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان دەکات

پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ.یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن بە نوێنەرایەتی زانکۆمان، بەشداریی لە ٣٠هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆڕی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کرد کە لە لایەن زانکۆی (لیبیا المفتوحە) لە وڵاتی لیبیا میوانداریی کرا.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی پ.د.فواز احمد الزغول بەرێوەبەری ئەنجوومەنی عەرەبی لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەرانی زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتییەکە دەستی بە کارەکانی کرد.

دوای خوێندنەوەی وتارەکان و پێشکەشکردنی بابەتەکانی دیدارەکە، پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی قەڵغانی زانکۆکان بەڕێوەچوو و تیایدا پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن قەڵغانی زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە زانکۆکان کرد و لە بەرامبەریشدا قەڵغانی رێزڵێنان بەخشرایە زانکۆمان.

پاشان پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دەرفەتی مەشق و راهێنان لەنێوان زانکۆکانی بەشداربوو لە دیدارەکە بەڕێوەچوو و تیایدا زانکۆمان ژمارەیەک دەرفەتی مەشق و راهێنانی بۆ زانکۆکان رەخساند تاوەکو مەشق و راهێننان لە زانکۆمان ئەنجام بدەن و لە بەرامیشدا دەرفەتی مەشق و راهێنانی لە ژمارەیەک لە زانکۆکانی بەشداربوو لە دیدارەکە بۆ قوتابیانی زانکۆمان وەرگرت.

لە پەراوێزی کارەکانی ٣٠هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆری دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان، تیایدا پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە شاندە بەشداربووەکانی دیدارەکە ئەنجامدا و لە میانیدا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی دیکە کرا و لەمبارەیە رێکەوتنی بەرایی ئەنجامدرا بۆ هەنگاونان بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێتێگەیشتن لە داهاتوودا.

 

 

کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی پەیمانگە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ (٢٠/٤/٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیــران جمـیل پیـرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طـارق ويسـي صـادق) و گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.