Monthly Archives: ئازار 2025

ئەنجامدانی چاڵاکی پزیشکی

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ژێر چاودێری بەرێز (پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسول) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بەشی تەندروستی کۆمەڵ لە پەیمانگاکەمان هەڵسان بە ئەنجامدانی چاڵاکییەکی پزیشکی، کە سێ پشکنینی گرنگ (پشکنینی تەواوی خوێن، پشکنینی
به‌كتریای گەدە، پشکنینی ڤایرۆسەکان بە گشتی) لە خۆیەوە دەگرت، پشکنینەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابییان ئەوانەی کە ئارەزووی ئەنجامدانی پشکنینیان دەکرد ئەنجامدرا و لە ئەنجامەکان ئاگادار کرانەوە .
 
 
 
 
 
 

مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهانی بڵاوکردەوە

د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، توێژینەوەیەکی زانستی لە ژێرناونیشانی
(Applying communicative language teaching in speaking and listening activities in Kurdistan regional government senior high schools: Meaning-focused instructions)
لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهان بڵاو کردەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Nusantara Studies (JONUS) بڵاوکراوەتەوە کە خاوەن فاکتەری کاریگەرە(IF) و ئیندێکس کراوە لە کلاریڤیەیت(Web of Science).

بۆ دەستراگەیشتن و بینینی توێژینەوەکە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.

https://journal.unisza.edu.my/jonus/index.php/jonus/article/view/840

ستافی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەکەن

ئەمڕۆ گەلی کورد یادی 46ـەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەرکردەو ڕابەرێکی گەورەی دەکاتەوە کەناوی لەمێژوودا لەلوتکەدایە، ئەویش جەنەراڵ مەلا مستەفا بارزانییە.

ئەمڕۆ ستافی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە سەرۆکایەتی د. طالب محمد شریف ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان لە یادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان کرد و بەڵێنی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی.

لەم سەردانەدا راگری پەیمانگە پەیامێكی پێشكەشكرد و گوتی، “ئێمە  وەكو ستافی پەیمانگەی تەكنێكی مێرگەسۆر لەڕێگای ناوەندە ئەكادیمیەكەمانەوە قوتابیان پێبگەیێنین  و فێریان بكەین كە وڵات نیشتمانیان خۆشبوێت لەسەر رێبازی بارزانی بەرگری لە خاك و وڵات بكەن.”

هەروەها، لە بەشێكی وتارەكەی ئاماژەی بەوەدا كە، “بارزانی نەمر باوكی نەتەوەی روحی و جەنەڕاڵی چیاكانی كوردستان كە هەموو ژیانی خۆی كردووەتە قوربانی ئازادی سەربەخۆیی كورد و كوردستان، وەكو ئەمڕۆش دەبینین لە ژێر ئاڵای كوردستان پەڕلەمان و حكومەت دام و دەزگا و دەیان زانكۆ و پەیمانگە هەنە، هەزاران قوتابی بە زمانی كوردی درێژە بەخوێندنیان دەدەن لە ژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ئەمە هەموو بەرهەم و خەباتی جەنەڕاڵ بارزانی نەمرە ئەمڕۆش كوردستان ئارامە و  لە دەستێكی ئەمیندایە ئەویش سەرۆك و مەرجەعی كوردان سەرۆك بارزانیە.”

هەروەها گوتیشی، “بارزانی نەمر سەرکردە و ئومێدی میللەتێک بوو لەوکاتەی گەلی کورد تەنها چیاکان دۆستی بوون، چرایەک بوو لە نائومێدیدا رووناکییەکەی شار بە شار و گوند بە گوندی کوردستانی گرتبووەوە.”

لەم ساڵیادە خەمگینەدا، دروود و سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی بەرزە فڕی شەهیدانی رێی ئازادی کوردستان و پێشڕەوییان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لە یاد، سڵاو بۆ هاوڕێ و هەڤاڵ و پێشمەرگە و شوێنکەوتووانی ئەم کاروانە نەوەستاوەی کە ئەم رێبەرە بەیداخەکەی هەڵگرت و تا ئێستا شوێنکەوتووانی بەرگری لێدەکەن، کە ئەویش رێبازی کوردستان و کوردایەتییە، کە رێبازی یان کوردستان یان نەمانە.”

لە کۆتاییشدا، تاجە گوڵینەی ستافی پەیمانگە لەلایەن راگری پەیمانگە لەسەر مەزاری نەمران دانرا.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
1ـی ئاداری 2025