Monthly Archives: شوبات 2025

ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ بەرپرسی یەکە و ھۆبەکان کۆبووەوە

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 18ی شوباتی 2025، بەڕێز پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بە ئامادەبوونی بەرێز د.مولود خضر یاریدەدەری ڕاگر، لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی یەکە و ھۆبەکانی پەیمانگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا ڕاگری پەیمانگە گرنگی بە کاروچالاکیەکانتان بدەن، لە پێناو بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست و کارگێری و خزمەتگوزاری لە پەیمانگەکەماندا.

لە ٧٢ ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی لقی مێرگەسۆری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ناوەندی باڵای مێرگەسۆری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان یان کرد.

د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بە یاوەی شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەبۆنەی ١٨ شوبات ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سەردانی لقی مێرگەسۆری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ناوەندی باڵای مێرگەسۆری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان یان کرد، لە لایەن هەردوو بەرپرسی لقی مێرگەسۆری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ناوەندی باڵای مێرگەسۆری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

د. طالب محمد شەریف ، بەناوی خۆی و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوەکەی کرد ڕایگەیاند کە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ساتی دامەزراندنییانەوە قوتابخانەی خەبات و ھۆشیاریی نیشتمانی بوونە، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پێگەیاندنی سەرکردە و کادیرە پێشکەوتووەکاندا بینیووە و ڕاگری پەیمانگە هیوای خواست قوتابیان و لاوان بە دروشمی زانست ، خەبات ، داهێنان بەردەوام بن و بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن و کۆڵ نەدەن.

لە لایەن خۆیانەوە هەردوو بەرپرسی لقی مێرگەسۆری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ناوەندی باڵای مێرگەسۆری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان سوپاسی ڕاگری پەیمانگە و شاندی یاوەریان کرد بۆ گەیاندنی پیرۆز بایە گەرمەکەیان لە ڕێکخراوەکانیان.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
١٨ ـی شوباتی ٢٠٢٥

خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیان بەرێوەچوو

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۸ی شوباتی ۲۰۲٥، بە بۆنەی 18ی شوباتی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات و بەشێک لە مامۆستایانی ئەنجومەنی پەیمانگە و بەرپرسی کارگێری پەیمانگە ، لەدرێژەی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان بە هاوکاری لێژنەی قوتابیانی پەیمانگەکەمان، هەڵسا بە کردنەوەی خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی بەیانیان و ئێواران لە پەیمانگەکەمان .
هەوکات، یاری کردنەوەی خوڵ لە لایەن بەرێز ڕاگری پەیمانگە کرایەوە.
شیاوی باسە خولەکە پێکهاتووە لە 32 قوتابی، یارییەکانیش لە یانەی قوتابیان ڕۆژانە بەرێوەدەچێت.
 
 
 

ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری شاندێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداریان کرد لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ( کولتوری و هونەری ) بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر.

ڕۆژی سێ شەممە 18 ی شوباتی 2025 بەڕێز د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە یاوەری شاندێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداریان کرد لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ( کولتوری و هونەری ) بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، کە بە بەشداری چەندین قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر