ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ بەرێز (پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگری نوێی پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت، لەگەڵ ئەنجومەنی پەیمانگا و بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگاکەمان کۆبووەوە، بەرێزیان پەیڤی دەستپێکی کارەکان و دەستبەکاربوونی وەک ڕاگر پێشکەش بە مامۆستایان کرد، دواتریش مامۆستایان لە لایەن خۆیانەوە بەخێرهاتنیان کرد و بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتییان وەک هەمیشە دووپاتکردەوە و خۆشحالی خۆیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک راگری نوێی پەیمانگا دەربڕی .
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/۲/۲





See insights and ads
All reactions: