Monthly Archives: شوبات 2025

چەند قوتابیەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ خوێندنی سیمستەرێک دەچن بۆ زانکۆکانی وڵاتی پۆڵەندا

رۆژی دووشەممە 10ی شوباتی 2025، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە چوار قوتابی کۆلێژەکانی تەکنیکی کارگێری و ئەندازیاری هەولێر کە بۆ سیمسته‌رێك لە زانکۆكانی وارشۆ، لايڤ ساینس، مۆزه‌فیزیكا لە وڵاتی پۆڵەندا درێژە بە خوێندن دەدەن.


لە دیدارێکدا کە هەریەک لەبەڕێزان پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.عبدالله‌ عومه‌ر بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.به‌هه‌زاد حلمی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و حسين عثمان به‌رپرسی یه‌كیتی قوتابیانی زانكۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی گەرمی قوتابیانی كرد هیوای گەشتێکی زانستی سەرکەوتوی بۆ خواستن، هه‌ندێك ڕێنمایی قوتابیانی كرد ده‌رباره‌ی ئه‌رك و مافه‌كانیان له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ و نوێنه‌رایه‌تی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌م زانكۆیه‌ ده‌خوێنن بۆیه‌ پێویسته‌ كلتوری كوردی به‌ وڵاتی پۆڵه‌نده‌ بناسێنن و‌ گرنگی بده‌ن به‌ تێكه‌ڵ بوون به‌ كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی و شوناسی كورد به‌ زانكۆكان بناسێنن وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا گرینگی به‌خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن پابه‌ندبن به‌كاته‌كانی ده‌وام نوێنه‌رێكی نمونه‌ییبن بۆ زانكۆکە‌.

له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌ڕیوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ ساڵانە چەندین قوتابی هاوشێوەی ئەم چوار قوتابییە بۆ چەندین وڵات دەنێرێت، ئه‌م پڕۆگرامه‌ كۆمه‌كی دارایی كراوه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا پڕۆگرامی ئیڕاس مه‌سپله‌س.

 

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران هۆبەی سەنتەری پەرەپێدانی کار CDC کرایەوە

ڕۆژی شەممە 8ـی شوباتی 2025، بە سەرپەرشتی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی دووەم، لە مەڕاسیمێکدا هۆبەی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کرایەوە.

لە مەڕاسیمەکە پ.ی.د. هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ، سیمینارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئامانجی کردنەوەی سەنتەرەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دواتر تیشکی خستەسەر ئامانج و چالاکییەکانی سەنتەر بۆ ئامادەکردنی قوتابییان بۆ بازاڕی کار.

هۆبەی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی قوتابییان و کارمەندان دامەزراوە. ئەم سەنتەرە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕاهێنان، ڕاوێژکاری پیشەیی، و پەرەپێدانی پلانی کار دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی قوتابییان لە گەشەکردنی پیشەیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان. هەروەها، CDC هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ بازاڕی کار دروست بکات و یارمەتی قوتابییان بدات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار.

 

قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانیان کرد

لە درێژایی کار و چالاکییەکان
ئەمڕۆ بەشێک لە قوتابیانی پەیمانگە سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێریان کرد پێکهاتبوون لە لێژنەی قوتابیان بە سەرپەرشتی مامۆستا ( قمر جرجیس )هەڵسان بە دابینکردنی کەمێک دیاری و یارمەتی بۆیان وە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەلایەن قوتابیانی( بەشی ددان ) سەبارەت بە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ددان پێشکەش کرا.

قوتابیانی زانکۆمان بەشدارییان لە پێشبڕکێی ThinkMed کرد

ژمارەیەک لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەربە زانکۆمان بەشدارییان لە پێشبڕکێی ThinkMed کرد کە لە میانی چالاکییەکانی پێشانگای تەندروستی نێودەوڵەتی مێدیكۆ بەڕێوەدەچێت.

 پڕۆژەی ThinkMed پێشبڕکێیەکی پزیشکی سەرنجڕاکێشە لە نێوان زانکۆ پزیشکییەکانی عێراق، لە ڕۆژی دووەمی (MEDICO 2025) دا جێگەی سەرنج بوو.

لە پێشبڕکێیەکەدا، قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە ئەنجامی ٢٠ خاڵ بەرامبەر بە ١٨ خاڵ لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێریان بردەوە.

 بڕیارە قۆناغەکانی دیکەی پێشبڕکێیەکە لە نێو پێشانگای نێوەدەوڵەتی تەندروستی میدیکۆ بەردەوام بێت.