Daily Archives: شوبات 17, 2025

سیمپۆزیۆمێک لەبارەی گرنگیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر و ئاستەنگەکانی بەردەمی بەڕێوەچوو

ئـەمـڕۆ دووشـەممـە 17شوباتی 2025 بـه ئـامـادەبـوونی هـەریـەک لـە بـەڕێـزان، کمـال محمـد صالـح وەزیـری کـارەبـای حکـوومـەتی هـەرێـمی کوردستان و پ.د.ئیـدریـس محمـد تاهیـر هـەرکـی سـەرۆکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر، پ.د.کیهـان زرار غفـور ڕاگـری کۆلێژی تەکنەلۆجی، سیمپـۆزیـۆمـی:
“The Role of Solar Energy Systems as a Source of Electricity in Kurdistan; Current and Future Challenges”
لە هۆڵی رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا پ.د.کیهـان زرار غفـور ڕاگـری کۆلێژی تەکنەلۆجی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان باسی لە دیدگا و کاری کۆلێژەکەی کرد و ئەنجامدانی ئەم سیمپۆزیۆمەیشی بۆ بەشێک لە کارەکانیان گەڕاندەوە.

دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەرەڕای پێشکەشکردنی مەعریفە و زانست کارێکی دیکەی زانکۆ خزمەتکردنی کۆمەلگایە لەو سۆنگەیەوە ئەوان بەردەوام لەرێگای کۆنفرانس و وۆرک شۆپ و سیمپۆزیۆم لە گرفتەکانی کۆمەلگا دەکۆڵنەوە.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گوتیشی بەخۆشحاڵییەوە کۆلیژی تەکنەلۆجی ئەو سیمپۆزیۆمی تایبەت بە ووزەی خۆر ئەنجامدەدات .

لەبارەی پیسبونی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی گوتی: وەک ئاشکرایە پیسبوونی ژینگەی گۆی زەوی گەیشتووەتە ئاستێک کە مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی و ژیان بەگشتی هەیە.
بۆیە زۆر لە ناوەندەکان و سەنتەرەکانی توێژینەوە و زانکۆکان سەرقاڵی کارکردنن لەسەر ئەو بابەتە بگرە زۆر کۆنگرە و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی تایبەت دەکرێت بە ژینگە کە سەکردەی وڵاتە زلهێزەکان و پیشەسازییەکان تیایدا بەشدار دەبن.
راشیگەیاند: ئێمە وەکو زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر لەو رووەوە هەنگاوی باشمان بڕیوە .

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخدان بە وزەی نوێبووە لە زانکۆدا ئاشکرای کرد کە لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بۆیەکەم جار بەشی ووزەی نوێبوونەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کراوەتەوە بەهاوکاری زانکۆیەکی ئەڵمانی و ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی کە ئێستا قوتابی لەو بەشە درێژە بە خوێندن.

هەر لەبارەی بایەخدان بە پرسی ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، رایگەیاند، هەنگاو دەنێین بۆ سەوزکردنی زانکۆ لەڕێگای بەرنامە و پڕۆگرامەکانی خوێندن .


پاشان وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا رایگەیاند: وەزارتی کارەبا بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باشترکردنی کارەبایەکی بەردەوام و پاک راگرتنی ژینگەی کوردستان بایەخێکی زۆر بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگای وزە نوێبووەکان دەدات.

وەزیری کارەبا ئاماژەی بە پڕۆژەی گەرمیان بە توانای بەرهەمهێنانی 165مێگاوات بە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان و پرۆژەی 37 مێگاواتی دیرەلۆک و کۆمباین سایکڵەکانی خۆرمەلە و چەمچەماڵ و هەولێر کرد و وتی لەم کابینەیەدا 1700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە و تا ئێستا بۆ 1.4 ملیۆن هاوبەش.

پاشان هەریەک لە بەڕێزان رەوا محمد ئەمین، د. لقمان مەحموود مینا ، م.سۆران زەنون یاسین، یاسین حسن کریم، ئومێد احمد محمد سەعید، باسیان لە گرنگی و بایەخی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد لە رێگای وزە نوێیبووەکان و بە هەردوو لایەنی واقیعی و ئەکادیمی هانی هاووڵاتیانیان دا، زیاتر هەوڵی بە دەستهێنانی کارەبا بدەن لەو رێگایەوە .
لە کۆتاییدا رێزلێنان بەخشرایە هەریەك لەبەشداربووانی سیمپۆزیۆمەكە.

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری توێژینەوەی نەوت سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق کرد

ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پێشوازی لە شاندی سەنتەری توێژینەوەی نەوت کرد.

ئامانج لە سەردانی شاندی سەنتەڕەکە کە سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆمان و کارکردنی هاوبەش بوو لەسەر توێژینەوە زانستیەکان لە بواری نەوت.

لە سەرەتای دیدراەکەدا، سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد، پاشان باسی لە پێکهاتەی زانکۆمان و بەشە زانستییەکانی تایبەت بە ناوت کرد و گوتی “زانکۆمان سێ بەشی زانستی تایبەت بە نەوتی هەیە ئەوانیش دوو بەشیان لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێرن کە پێک دێن لە بەشی دەرهێنانی نەوت و بەشی پەترۆل، بەشێکی دیکەش لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیەیە کە بەشی شیکردنەوەی کیمیایی نەوتە”.

سەرۆکی زانکۆ هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربی بە سەردانی شاندەکە و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دەربڕی لە پێناو سوودگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی،.

لای خۆیانەوە شاندەکە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد و خۆشحاڵی خۆییان دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە و هیوایان خواست کە ئەم سەردانەیان ببێتە هۆکاری واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیستن و پتەوکردنی زیاتی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

 

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست واژۆ کرا

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی پ.د.حەسەن کازم لەتیف زوبەیدی، سەرۆکی زانکۆکە کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەربەرانی زانکۆ ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی لەبارەی دیدی و ستراتیژییەتی زانکۆ بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆکان، کرایەوە.

پاشان لە دوو کورتە ڤیدیۆکەدا، هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ناسێندرا.

لە کۆتاییدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر و پ.د.حەسەن کازم لەتیف زوبەیدی واژۆ کرا.

 

ئاهەنگـی یەکـترناسینـی قوتابیـانی پەیمانگە

ئەمڕۆ ١٧/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یەکەی کارگێری پەیمانگە و لیژنەی قوتابیان ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.وە لەهەمانکاتدا سوپاس وپێزانین بەخشرایە بەشێک لە فەرمانبەران و نوێنەری قوتابیان و ئەو قوتابیانەی پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی بەشەکانیان.