Daily Archives: شوبات 13, 2025

سیمینارێک لەبارەی ناساندنی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتی پ.ی.د.سەرسام خەلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر, سەرۆک بەشەکان، نوێنەرانی CDC بەشەکان، مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی دووەمی پەیمانگە.

پ.ی.د. هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆ، سیمینارێکی پێشکەشی کرد بە مەبەستی ناساندنی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆدا, و تیایدا ئامانجی کردنەوەی سەنتەرەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دواتر تیشکی خستەسەر دیدگا، خزمەتگوزارییەکان و هاوبەشەکانی و چالاکییەکانی سەنتەر لە داهاتوودا بۆ ئامادەکردنی قوتابییان بۆ بازاڕی کار خرایە ڕوو.


هەروەها بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی قوتابییان و کارمەندان دامەزراوە. ئەم سەنتەرە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕاهێنان، ڕاوێژکاری پیشەیی، و پەرەپێدانی پلانی کار دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی قوتابییان لە گەشەکردنی پیشەیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

 هەروەهاCDC هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ بازاڕی کار دروست بکات و یارمەتی قوتابییان بدات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار.

 

ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٢ی٢ی٢٠٢٥ ، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی هەردوو بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی ، یاوەری هەریەک لە یاریدەدەرانی ڕاگر و ئامادەبوونی بەڕێزان لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە و بەڕێوەبەری کەمپی دووی زانکۆ و میوانداری هەریەک لە بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێز د.کۆڤان عومەر حەسەن بارزانی و بەرپرسی نوسینگەی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز ئەندازیار حوسێن عوسمان حوسێن ، میوانانی تری حکومی و حزبی و کەس و کاری قوتابییان ، ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێوەچوو …

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و سەروەرییان بارزانی نەمر دەستیپێکردوو ، دواتر وتەی بەخێرهاتن و زانستی بەڕێزان هەردوو ڕاگری کۆلێژەکە و وتەی نوێنەری قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە لەلایەن نوێنەری قوتابیان بەڕێز بەیار هێمن ڕەشید ، پێشکەشکرا و ئاهەنگەکە بە بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابییە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ گشت بەشە زانستییەکانی هەردوو کۆلێژەکە گەشایەوە و بە دڵشادی و ئاسوودەیی قوتابیانی بەڕێزوداهاتووی نیشتیمان کۆتایی هات

کۆبوونەوەی ئاسایی

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١٠ی ٢ى٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، بەئامادەبوونی ئەندامانی دوو لێژنەی زانستی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا ، لەبارەی پێداچوونەوە و ئامادەکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی بەشە تازەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ، بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتری کۆلێژەکە و بەرزکردنەوەی ڕانکینگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر …
لە کۆبوونەکەدا چەند تەوەرەیەکی گرنگی زانستی سەبارەت بە پپێشنیازی بەشەزانستییەکان گفتوگۆیان لەسەرکرا و ڕاسپاردەی پێویستیان لەبارەوە دەرکرا.