Daily Archives: شوبات 8, 2025

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران هۆبەی سەنتەری پەرەپێدانی کار CDC کرایەوە

ڕۆژی شەممە 8ـی شوباتی 2025، بە سەرپەرشتی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی دووەم، لە مەڕاسیمێکدا هۆبەی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کرایەوە.

لە مەڕاسیمەکە پ.ی.د. هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ، سیمینارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئامانجی کردنەوەی سەنتەرەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دواتر تیشکی خستەسەر ئامانج و چالاکییەکانی سەنتەر بۆ ئامادەکردنی قوتابییان بۆ بازاڕی کار.

هۆبەی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی قوتابییان و کارمەندان دامەزراوە. ئەم سەنتەرە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕاهێنان، ڕاوێژکاری پیشەیی، و پەرەپێدانی پلانی کار دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی قوتابییان لە گەشەکردنی پیشەیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان. هەروەها، CDC هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ بازاڕی کار دروست بکات و یارمەتی قوتابییان بدات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار.

 

قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانیان کرد

لە درێژایی کار و چالاکییەکان
ئەمڕۆ بەشێک لە قوتابیانی پەیمانگە سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێریان کرد پێکهاتبوون لە لێژنەی قوتابیان بە سەرپەرشتی مامۆستا ( قمر جرجیس )هەڵسان بە دابینکردنی کەمێک دیاری و یارمەتی بۆیان وە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەلایەن قوتابیانی( بەشی ددان ) سەبارەت بە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ددان پێشکەش کرا.