Daily Archives: شوبات 3, 2025

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری سیمینارێکی کرد دەربارەی متمانە بەخشین بە دەزگاکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی  3/2/2025بە ئامادە بوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.محمد حسین کەلاری سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان، زانکۆمان هەستا بە میوانداریکردنی سیمینارێک کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ گشت زانکۆ حکومی و تایبەتیەکان لە کوردستان ڕێکخرابوو.

 سیمینارەکە دەربارەی متمانە بەخشین بوو بە دەزگاکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە کوردستان، لە هۆڵی بۆنەکانی زانکۆکەمان بەڕێوەچوو.

سەرەتای سیمینارەکە د.محمد حسین کەلاری بەخێر هاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد و دواتر سیمینارەکە لەلایەن د.هونەر عیسا ئەندامی بۆردی کوردستان بۆ متمانە بەخشین و ئەندامی بۆردی زانکۆی ئەمریکی کوردستان پێشکەشکرا.


لە کۆتایی سیمینارەکەشدا دەرگا کرایەوە بۆ پرسیار و ڕاگۆرین لە لایەن بەشداربووانی زانکۆکان.

 

کۆبونەوەی ڕاگرایەتی پەیمانگە لەگەڵ ستافی ناوچەی ئاسۆ

کۆبونەوەی ڕاگرایەتی پەیمانگە لەگەڵ ستافی ناوچەی ئاسۆ

دوێنێ بەرواری ٢/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر(د.طارق ویسی صادق) کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ ستافی ناوجەی ئاسۆ،کەپێک هاتبوون لە بەڕێزان بەرپرسی ناوچە بەرێز(د.ئامانج برادۆستی)  (م.کۆڤان) بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایان و (م.عبدالستار) بەرپرسی رێکخراوی فەرمانبەران لەگەڵ سەرۆک بەشەکان و بەرپرسی هۆبەکانی پەیمانگە سەبارەت بە هەندێک بابەت کە پەیوەست بوون بە پەیمانگەکەمان دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل بەرپرسی ناوچەکەمان هیوای سەرکەوتن و پێکەوە کارکردنی بەردەوامی بۆ پەیمانگە خواست وە بەڵێنی دووپاتکردەوە کە یارمەتی دەربێت بۆ پێشکەوتنی زیاتری پەیمانگە  …

ئاڵوگۆڕکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا


ئەمڕۆ دووشەممە 3/2/2025 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوەخۆییەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ مەراسیمی دەستاو دەستکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا.


سەرۆکی زانکۆ دوای بەخێرهێنانی بەشداربووانی مەراسیم ”سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی د.ئازاد ڕەمەزان نوێنەری مامۆستایان کرد، کە لە ڕابردوودا بوێرانەو ماندوونەناسانە بەرگری لە مامۆستایانی زانکۆ کردووە، بۆیە ئێمە دەست بەرداری ئەو ماندوو نەناسانە نابین کە خزمەتی زانکۆیان کردووە “
هیوای سەرکەوتنشی بۆ د. فەرهەنگ عەوڵا خواست لە ئەرکی نوێدا کە وەک نووێنەری مامۆستایان دەستبەکاربوو.

 

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 3ـی شوباتی 2025، لەسەردانێکی مەیدانیدا ، پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە یاوەریی م.زرار موحسین محەمەد عەلی یاریدەدەری ڕاگر و ستافی بەشەناوخۆییەکان، بە مەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانی قوتابییان و پێدانی ڕێنماییەکانی کۆلێژ، سەرجەم بەشەناخۆییەکانی قوتابییانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکەدا ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابییان کرد سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی چاکسازییەکان لە بەشەناوخۆییەکاندا کە ماوەیەکە دەستی پێکراوە لە دابینکردنی کەل و پەلی پێویست و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانیان.

ڕاگری کۆلێژ بەڵێنی بە قوتابییاندا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ قوتابییان، و ڕایگەیاند کەلایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆلێژی ڕاسپاردووە بەزوویی بەدەم داخوازییەکانەوە بێن و لەکەمترین کاتدا کێشە و گرفتەکان چارەسەربکەن.

لەبەرامبەردا قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژ سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەی ڕاگری کۆلێژ کرد بۆ بەدەمەوە هاتنی داواکارییەکان و پەرۆشیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابییان.